لە ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە ٩٧مین ساڵیادیدا پەیمانی لۆزان، کە کوردستان کرایە ٤ پارچە، لە شاری جنێفی سویسرا شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا گەمارۆی سەر کەمپی مەخمووریش کە ساڵێکە بەردەوامە شەرمەزارکرا.

٩٧مین ساڵیادی پەیمانی لۆزان کە کوردستان کرایە ٤ پارچە لە لایەن کوردستانیان بە ڕێپێوانێکی ٢ ڕۆژە شەرمەزارکرا. ڕێپێوانەکە لە جنێف کۆتایی هات.

چەپەکان، سۆسیالیستەکان، شۆڕشگێرەکان و وڵاتپارێزەکان لە گۆڕەپانی پلاس دی ناڤگێشن کۆبوونەوە، لە ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا دەوڵەتی تورک و گەمارۆی سەر مەخموور و هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستانیان شەرمەزار کرد.

چالاکی بە دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشگێری و دواتر بە دروشمی ' بە بەرخۆدان و ئازادی فاشیزم تێک دەچێت' و بە بەرزکردنەوەی پانکارتی ' لەدژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک پێکەوە تێبکۆشین' دەستیپێکرد. بە درێژایی ڕێپێوانەکە دروشمی شەرمەزاری بۆ هێرشی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژیەکان وترانەوە.

ڕێپێوانەکە کە لە کۆڵانەکانی جنێف کاتژمێرێک بەردەوام بوو لە گۆڕەپانی پلاس دە نیوڤ بۆ میتینگ گۆڕا.

لە میتینگەکەدا هاوسەرۆکەکانی کەجەدەکە – ئەوروپا و نوێنەرانی یاڤەگ – کۆن و سکایپ و هاوسەرۆکانی جەدەکە – سە قسەیان کرد.

بەرەی دووەمی ڕێپێوانەکە کە دوو ڕۆژە ئەمڕۆ لە لۆزان دەستیپێکرد. دوای ئەوەی جەماوەری کوردستانی و لایەنە دیموکراتەکان بەشدار دەبن، لە پلاس دی لا ڕیپۆن کاتژمێر ١٥:٠٠ میتینگێل ئەنجام دەدرێت.

ف.ق