لە ستوتگارت چالاکیەک بۆ ٨٠٠هەمین چالاکیی دایکانی شەممە بەڕێوە چوو

لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا چالاکیەک بۆ پشتیوانی ٨٠٠هەمین چالاکیی دایکانی شەممە بەڕیوە چوو.

لە چالاکیەکەدا وێنەی بێسەروشوێنکراوانی دەستی رژێمی فاشیستی تورک پیشان دران و بە داگیرساندنی مۆم "٨٠٠هەمین هەفتە" نووسرایەوە. هاوکات رێز لە بێسەروشوێنکراوان گیرا.

"ئێمە لەگەڵ دایکان داین"

لە لێدوانێکیشدا کە لە لایەن پلاتفۆرمی ئامادەکراوە بڵاو کرایەوە باس لەوە کرا:"ئەمە ٨٠٠هەمین هەفتەیە کە لە شارە جیاوازەکان دایکان و خوشکان و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان هەموو هەفتەیەک داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی رۆڵەکانیان دەکەن. ماوەی ٢٥ ساڵە دایکان بۆ ئەوەی هەستی تووڕەیی و دڵگرانی خۆیان بخەنە روو، لە سەر شەقامەکانن. بۆ ئەوەی هاوکار بین بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان، ئیمە لەگەڵ دایکان داین."

ز.ش