لە شارەکانی فەرەنسا کوردستانیان بۆ هەدەپە و ئۆجالان ڕژانە سەر شەقامەکان

لە ژمارەیەک شاری فەڕەنسا کوردستانیان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی کەجەکە بەناوی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەربڕی و ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان شەرمەزار کرد.

لە ژمارەیەک شاری فەڕەنسا کوردستانیان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی کەجەکە بەناوی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' دەربڕی و ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان شەرمەزار کرد کە هاوپەیمانی فاشیست و داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە لەدژی هەدەپە بەرێوە دەبەن.

پاریس

لە پاریس بە پێشەنگایەتی جەدەکە – فە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی هەدەپە شەرمەزارکرا.

لەسەر ناوی جەدەکە – فە نەجمەدین دەمیرئالپ قسەی کرد و وتی کە  ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەسەر هەدەپە ناتوانێت هەدەپە لەناوببات.

بێریڤان فورات چالاکوانی ژنیش لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی،"بەبێ یەکێتی و بەرخۆدان، ناتوانین داگیرکەری و فاشیزم تێکبشکێنین."

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لەسەر بانگی کۆمەڵەی ژنانی زین لە گۆڕەپانی کلیبیر چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا دەستگیرکردن و قڕکردنی سیاسی دژی هەدەپە شەرمەزارکرا.

ڕەناس

لە شاری ڕەناسی فەڕەنساش لە بەردەم پالاس دی کۆلۆمبیا چالاکی ئەنجامدرا. جەدەکە – ڕەناس و دۆستەکانی کورد بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوی ئازادی بۆ ئۆجالان دەربڕی. لە چالاکیەکەدا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەدژی هەدەپە شەرمەزار کرا.

ف.ق