لە شاری کیلی ئەڵمانیا دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر کوردستان لە شاری کیلی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری کیلی ئەڵمانیا هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە بەرزکرانەوە و پۆستەرێک بە کوردی و ئەڵمانی هەڵدرا کە تیایدا نووسرابوو، دەوڵەتى تورک بە هێرشەکانی لە کوردستان دەیەوێت گەلی کورد قڕ بکات و بیسڕێتەوە.

لە وتەکاندا لەو چالاکییەدا راگەیاندرا، لە دژی ئەو ھێرشانە گەریلا ستراتیژیای نوێ پێشدەخات و لە دژی هێرشەکان بەرەنگاری دەکات و سەرنجیشیان خستە سەر گرنگیی یەکێتیی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "تیرۆریست ئەردۆغان"،  "تیرۆریست تورکیا"، "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"، "بژی بەرخودانی حەفتانین"، "بژی گەریلا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.

ژ.ت