لە عێڕاق ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٢١٤ کەس بەرزبووەوە

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێرق گەیشتە ٢١٤ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بە گرینگیەوە باس لە ئەرکەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و هۆشیار دەدات بە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەرنەچن و دان بە خۆدا بگرن، چونکە لە ئێستادا ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بەرزبوەتەوە بۆ ٢١٤ حاڵەت و ١٧ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند تیمە تەندروستیەکانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشکنیندان بۆ ئەو هاوڵاتیانەی گومانی توشبوو بە ڤایرۆسەکەیان لەسەرە و داواشیان کرد کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن

ز.ش