لە لەندەن و بەرلین نەورۆز پیرۆزکرا
لە دەڤەرەکانی ئەوروپا هەرچەندە نەورۆز بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆزنەکرا، بەڵام لە زۆربەی شارەکان نەورۆز پیرۆزکرا.
لە دەڤەرەکانی ئەوروپا هەرچەندە نەورۆز بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆزنەکرا، بەڵام لە زۆربەی شارەکان نەورۆز پیرۆزکرا.
لەندەن
لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک – ئەوروپا لە لەندەن بە سرودی 'هەموو جێگایەک نەورۆزە' لە زۆربەی ماڵ، کۆڵان و باخچەکان نەورۆز پیرۆزکرا. لە لەندەن، ئێکسەتەر، لیڤەرپۆڵ، هوڵ، گالار، ئەدینجۆرج، بریغتۆچ و مانچستەر و هەموو شارەکانی بەریتانیا بە سرودی 'هەموو جێگایەک نەورۆزە' نەورۆز پیرۆزکرا. بە تایبەتی لە لەندەن کوردستانیان لە باڵەکۆنەکانیان، لە کۆڵان و هەوشەکانیان نەورۆزیان بە شێوەی جیاواز پیرۆز کرد.
بەرلین
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاش بە پشتگیری تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر نەورۆز پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە کۆمەڵەی کوردی بەرلین بە دەقەیەک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و سرودی نەتەوەیی خوێندرانەوە و لەسەر ناوی تەژەکە زۆزان سەرهات قسەی کرد و وتی، "لەکوێ بێت و چۆنیش بێت، بە دەنکە شخارتەیەکیش بێت نەورۆز پیرۆز دەکرێت. نەورۆز لە شەهیدان، ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلانی پیرۆز بێت."
ف.ق