لە ماینز و تۆرۆنتۆ داگیرکەریی تورک ئیدانە کرا

هێڕشە ئاسمانییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ مەخموور، شەنگال و هەرێمەکانى گەریلا لە شاری ماینزی ئەڵمانیا و شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا ئیدانە کرا.

یەکێتیی خوێندکارانى کوردستان و ژنانی خوێندکاری کوردستان لە شاری ماینز لە ئەڵمانیا پۆستەرێکیان لەسەر پردی شاڕێیەکدا هەڵواسی کە لەسەری نووسرابوو "#TurkeyIsBombingTheKurds: Mexmur, Şengal, Qendîl, Erdogan rawestînin!" (تورکیا بۆردومانی کورد دەکات؛ مەخمور، شەنگال، قەندیل، ئەردۆغان راوەستێنن).

هەروەها گەنجان وێنەى قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە-شیان هەڵواسی، کە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتى تورکدا شەهید بوو بوو. گەنجان رایانگەیاند، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

لە شاری تۆرنتۆری کەنەداش بۆ هەمان مەبەست کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم کۆنسوڵخانەى تورک دا کۆبوونەوە و بە وتنەوەى دروشم دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد.

هەروەها لەسەر پۆستەر و لافیتەکانیان داوایان لە حکومەتى کەنەدا و حکومەتەکانی تری جیهان کردبوو، کە بێدەنگ نەبن.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بە خێرای دەستبەکار بێت و بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە.

ژ.ت