لە وان لە ماشێنێکی سەربازی دراوە و لە جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆن هەبووە

هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی ئەلباکی پارێزگای وان گەریلاکانیان ماشێنێکی سەربازی سوپای تورکیایان کردوەتە ئامانج و لە جۆلەمێرگیش سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند: "سەعات ۱۳:۰۰ی ڕۆژی ۸ی حوزەیران، لە ناوچەی ئەلباکی پارێزگای وانی باکوری کوردستان، گەریلاکانیان لە دژی ماشێنێکی سەربازی لە جۆری REOی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە. بەهۆیەوە گورزی قورسی لێدراوە، بەڵام دەربارەی کوژران و برینداربوونی سەربازە سەرنشینەکانی ماشێنەکە زانیاری تەواو بەدەست نەخراوە".

هەپەگە ئاشکراشی کردوە: " لە ڕێککەوتی ٦ی حوزەیراندا، ئەرتەشی کۆماری تورکیا لە دەڤەرەکانی، کاتۆی مارینۆس، گەلی مارینۆس و مەزرای مارینۆس و چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنی دەست پێکردبوو، هەمان ڕۆژ لە سەعات ۰٦:۰۰ی سەرلەبەیانی بە هەلکۆپتەری سکۆرسکی سەربازی لە ناوچەکە بەجێ کردووە.  لە سەعات ۱۸:۰۰ ئێوارەشدا بە دوو هەلیکۆپتەری جەنگی ئەو دەڤەرانە بە قورسی بۆردومان کراون.

بەڵام هەپەگە لە بارەی ئەنجام و زیانەکانی ئۆپەراسیۆن و بۆردومانەکە زانیاری زیاتری نەداوە.

هـ.هـ