'لە ڕێگەی گۆشەگیریەوە، زیاتر چارەسەری دوادەخەن'

نوسینگەی مافەکانی سەدە ڕایگەیاند، دەسەڵات لەدژی چارەسەری پرسی کورد بە ڕێبازی ئاشتیانە، دیموکراسی و دیالۆگە و باسی ئەوەیکرد، لە هەوڵەکانی چارەسەری ئۆجالان تووڕەن و گۆشەگیری قوڕستر دەکەن.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لە ئەنجامی پیلانگێریەکی نێودەوڵەتی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەستگیرکرا و ڕادەستی تورکیا کرایەوە، لە زیندانی داخراوی پیتی (ئێف)ی دوورگەی ئیمڕالی، ٢٢ ساڵە لەناو گۆشەگیریدایە.

نوسینگەی مافەکانی سەدە لەبارەی گۆشەگیریەوە وڵامی پرسەکانی ئاژانسی هەواڵای فورات (ANF) دایەوە.

بەو پێیە، بناغەی ١٥ی شوبات پێشووتر دروستکرا: لەگەڵ سیاسەتی ڕۆژانە، هزری دەوڵەت ئێستاش دەیەوێت پرسی کورد بەبێ چارەسەری بهێڵێتەوە. ئامانج ئەوەیە کە، بۆ هێشتنەوەی دەوڵەت و گەل' لە ئاستی بێ کۆنترۆڵکردندا بهێڵێێتەوە. لە بناغەی بەردەوامی گۆشەگیری ئیمرالیدا حساب و ئامانجی بەهەمان شێوە هەیە. بەرلەهەموو شتێک دەسەڵاتێکی بەو شێوەیە هەیە کە خۆی لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد بەخێو دەکات و ئەم سیاسەتە بە شێوەیەکی ئاشکرا قبوڵدەکات. ئاکەپە کە لەسەر بناغەی هەمان سیاسەتی چارەسەربەکردن لەگەڵ جەماعەتی گولەن هاوپەیمانی دەسەلاتداری دروست کرد، لە ئێستادا ئەو هاوکاریە بە شێوەیە فەرمی لەگەڵ مەهەپە بەردەوامی پێدەدات و بە شێوەیەکی شاراوە لەگەڵ ئەرگەنەکۆنیشدا دەستی تێکەڵ کردووە."

دەیانەوێت ئۆجالان بێدەنگ بکەن

نوسینگەی مافەکانی سودە ڕایگەیاند، دەسەلات لەدژی چارەسەری پرسی کورد بە ڕێبازی ئاشتیانە، دیموکراتی و دیالۆگە و ئەوەی خستەڕوو، ئاکەپە بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە و دڵی هاوکارەکانی خۆش بکات، لە پرسی کورددا پشتی بە سیاسەتی ئەمنی بەستووە.

نوسینگەکە وەبیریهێنایەوە، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە و تا ئێستا کەی سیاسەتی ئەمنی بەکارهێنرابێت، کەی پرسی کورد بووبێتە گرێ کوێرە، ئەو کاتە گۆشەگیری لە ئیمڕالی توندتر کراوە.

نوسینگەی مافەکانی سەدە دەشلێت، ئەوانەی لە هزری ئاشتی و پێشنیازی چارەسەری ئۆجالان بێزارن، گۆشەگیری قوڕستر دەکەنەوە. ئەوانەی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی و شەڕیان دەوێت، ئەوانەی بە دەستی پۆلیس و دادوەری بەهەزاران کەس دەستگیردەکەن، دەیانەویت ئۆجالان بێدەنگ بکەن.

'ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی سی پی تی کۆدەبینەوە'

نوسینگەی مافەکانی سەدە بۆ تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری کە نادادپەروەریەکی گەورەیە، هەم لە تورکیا و هەم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی لە ڕووی ئیداری و دادوەریەوە زۆری هەوڵیدا، سەردانی کرد و تا ئێستاش بەردەوامی بە سەردانەکانی دەدات. نوسینگەکە لەبارەی مافی قسەکردن بە تەلەفۆن، ناردن و وەرگرتنی نامەکان، چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران لە ڕووی نێودەوڵەتی زۆر جار هەوڵیدا و لەبارەی دۆخی سەردەمی کۆرۆنا بۆ ئەوەی ڕێوشوێن بگیرێتەبەر سەردانی داواکاری کۆماری بورسە و ئیدارەی ئیمڕالی  کرد.

بۆئەوەی ڕێوشوێنی باش بگیرێتەبەر، هەروەها بۆئەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم مافی قسەکردنی بە تەلەفۆن و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران هەڵبگیرێت، نوسینگەکە ١٦ی نیسان جارێکیتر سەردانی سی پی تی کرد. نوسینگەکە چاوەڕێی ئەنجامی دانیشتنەکەیە و لەبارەی دۆخەکەوە دەیەوێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی سی پی تی دابنیشێت.

بەدەگمەن یاسا جێبەجێ دەکرێت

دوایین جار کۆتایی مانگی شوبات چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامدرا کە ئەویش لەگەڵ خانەوادەکەیدا بوو و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیمڕالی و بۆ کۆتاییهێنان بە ڕای گشتی چاوپێکەوتنێکی ناچاری بوو. بەهۆی پەتاکەوە بەهەمان ئامانج لە ٢٧ی نیساندا ڕێگا درا خانەوادە جارێکیتر بە تەلەفۆن قسە بکەن. لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە تا ئێستا ئەمە یەکەمجار بوو کە ڕێگادرا بە تەلەفۆن قسە بکرێت. نوسینگەکی مافەکانی سەدە ئەوانەی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە ئیمڕالی جێبەجێکردنی یاسا بووەتە ' دۆخێکی دەگمەن' زۆر کەم جێبەجێ دەکرێت، بە تەنها لە سەردەمی پەتاکەدا و لە دۆخە تایبەتەکاندا بە ناچاری 'یاسا' جێبەجێ دەکرێت.

بە تەواوی پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە هەیە

نوسینگەی مافەکانی سەدە ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئاشتی کۆمەڵگا، بێدەنگی لەبەرانبەر گۆشەگیر ئیمرالی زۆر مەترسیدارە و ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەلگا بە تەئکید ناچار دەبێت، ڕوبەڕووی کارەساتی یاسایی ئیمڕالی ببێت. نوسینگەکە دەڵێت، "تورکیا زۆر لە دەوڵەتی یاسایی دوورکەوتووەتەوە. بۆیە ئێمە چاوەرێ دەکەین کە ڕای گشتی بەهۆی گۆشەگیری ئیمڕالی هەستێتە سەرپێ و ناڕەزایی دیموکراتی خۆی پیشان بدات. بە سیستمی گۆشەگیری و نادادپەروەری ، سیاسەتی نەچارەسەری مەسەلی کورد، ئابوریش لەناویدام ئەنجامەکانی، بە تەواوی پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە هەیە."

ف.ق