موستەفا توزاک دەستى بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کرد

کوردستانى موستەفا توزاک لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا دەستى بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کرد.

بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکانى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى گشتیى کەجەدە و پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپە، زیندانیانى ئازادی، بەرخودێران لە ستراسبۆرگ، وێڵز، نیوپۆرت، تۆرۆنتۆ و لاهای (دێنهاخ) بەردەوامە.

 

موستەفا توزاک ئەندامى ناوەندی دیموکراتیکى کورد لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا دەستى بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کرد.

توزاک دواى ئەوەی لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢٣ی بەفرانبار بەشداریى لە ٣٤٣هەمین هەفتەى چالاکیى ئێشکگریى بۆ ئازادیى ئۆجالان لە ستراسبۆرگ کرد، بۆ ماوەى ٨ رۆژ لە چالاکیى مانگرتنى دەوریدا بوو، بەڵام ئەمڕۆ رایگەیاند، چالاکیى مانگرتنەکەى بەشێوەى بێسنوور لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ستراسبۆرگ درێژە پێ دەدات.

لە دواى ئەوەى موستەفا توزاک رایگەیاند، چالاکیى مانگرتنى بێسنوور بەڕێوەدەبات لایەنگران و ئەندامانی فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK) و حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) چوون بۆ سەردانى توزاک و پشتیوانییان لێکرد.

ر.م