مەلەکەپە: نەورۆز جەژنی کەرامەت و ئازادیی نەتەوەی کورد لە هەموو گەلانی ناوچەکە پیرۆز بێت

کۆمیتەى ناوەندیی حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) نەورۆزی پیرۆزکرد و رایگەیاند "نەورۆز جەژنی کەرامەت و ئازادیی نەتەوەی کورد لە هەموو گەلانی ناوچەکە پیرۆز بێت".

  لە راگەیاندراوەکەى مەلەکەپەدا هاتووە "لە کاتێکدا سیستمی کاپیتالیست – ئیمپریالیست مرۆڤایەتییان تووشی ئازاری قورس و ترسی گەورە کردووە، ئێمە پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٠ دەکەین".

مەلەکەپە نایەکسانیی دژ بە کرێکاران، ژنان، هەژاری، نادادی، تاڵانکردنی سروشت، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نمونەى ئەو دۆخە ترسناکەى ئێستا هێنایەوە و رایگەیاند، لەو هەلومەرجەدا بە ئیرادەیەکى گەورەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.

هەروها مەلەکەپە ئاماژەی بە هێرشەکانى رژێمى ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کردووە و لەو بارەیەو وتویەتى "سەرباری ئەوانە، ئێمە بە بەرخودان و تێکۆشانی دژە فاشیست و دژە داگیرکەریی شۆڕشی رۆژئاوا و هێزە پێشکەوتوخواز و کۆمۆنیست و دیموکراتیکەکانەوە پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٠ دەکەین".

لە راگەیاندراوکەدا باسی ئەوەشکراوە، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەورۆز بەشێوەى جەماوەری پیرۆز ناکەن و دەبێت لە هەموو شوێنەکاندا نەورۆز لە دەستەى ١٠ کەسیدا پیرۆز بکرێت و ئاگری نەورۆز هەڵبکرێت.

ژ.ت