ناڤدەم ساڵڕۆژى شۆڕشى رۆژئاواى پیرۆزکرد

ناڤدەم ساڵڕۆژى شۆڕشى رۆژئاواى پیرۆزکرد و رایگەیاند، چارەسەری لە فیدراسیۆنى دیموکراتیکى باکوورى سوریادایە. ناڤدەم راشیگەیاند، داواى تێکۆشان دەکات بۆ رزگارى عەفرین و سوریاى دیموکراتیک.

لە راگەیاندراوەکەى ناڤدەم دا هاتووە، شۆڕشى رژئاوا بۆ گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بووەتە هیواى رزگاری لە تاریکی.

ناڤدەم ئەوەشى خستووەتەڕوو "دەرمان و چارەى هەموو کێشەى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، مۆدێلی فیدراسیۆنى دیموکراتیکى باکووری سوریایە، لەبەر ئەوەش شۆڕشى رۆژئاوا لە سەدەى ٢١ دا شۆرشى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە. فیدراسیۆنى دیموکراتیکى باکوورى سوریا بە سیستمە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەیەوە ئاشتى بۆ گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەستەبەر دەکات".

ناڤدەم لە راگەیاندراوەکەدا، یادى هەموو ئەو شەهیدانەى کردووەتەوە کە لە رێگاى شۆڕشدا ژیانیان بەخت کردووە.

"رزگارکردنى عەفرین، بە دیموکراسیکردنى سوریایە"

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى ناڤدەم دا داوا لە هەموو گەلانى سوریا کراوە، بەشداری لە هەڵمەتى رزگاریى عەفریندا بکەن و لە دەوری فیدراسیۆنى دیموکراتیکى باکووری سوریا کۆ ببنەوە و لەو رێگەیەوە سوریا بە دیموکراسى بکەن و سەرلەنوێ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهێز بکەنەوە.

ر.م