نزیکایەتیی میزاجی لە دژی ژنانی زیندانی لە بایبورت

لە دژی ژنە سیاسییە زیندانیکراوەکان لە زیندانی جۆری ئێمی ژنان لە بایبورت نزیکایەتیی میزاجی و هەڕەشە و گوشار زیادیان کردووە.

بەپێی زانیاریی کەسوکاری زیندانییەکان، گوشارێکى قورس خراوەتە سەر ژنانی زیندانیکراو لە زیندانی جۆری ئێم لە بایبورت.

ئەو ژنانەى کە سزای قورسی زیندانی هەتاتاییان بەسەردا سەپێنراوە ماوەی ٢ ساڵە هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵایەتییان لێ قەدەغە کراوە و ئەوەشیان بەسەردا سەپێنراوە، کە نابێت بۆ پشوو و هەواگۆڕکێ بچنە شوێنی کراوەى گشتی و دەبێت بۆ پشوو و هەواگۆڕکێ تەنها لە شوێنی کراوەی ژوورەکاندا بن.

هەروەها ئەو کەسانەشی ئازاد دەکرێن، پێش ئازادکردنیان دەبرێنە ژووری فەرماندەی جەندرمە لە زیندانەکە و رووبەڕرووی ٣ کەسی نەناسراو بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەکرێنەوە و ئەو کەسانە هەڕەشەی "تۆ دەچیتە دەرەوە، دەبێت بێدەنگ بیت"یان لێدەکەن.

سەرباری ئەوانەش لە کاتی ژماردنی زیندانییەکاندا سوکایەتی بە زیندانییەکان دەکرێت و زیندانییە نەخۆشەکان چارەسەر ناکرێن، یان بە کەلەپچەکراوی دەیان بەن بۆ نەخۆشخانە.

بە گوێرەی زانیاریی کەسوکاری زیندانییەکان، زیندانییەک بە ناوی مولکییە دۆغان سەرباری ئەوەى ماوەی ٢ ساڵە ئازاری ددانی هەیە، بەڵام چارەسەری ناکەن. هەر یەک لە مریەم ئابی، زەینەب ئەردەم و نەسلیخان چەتین کێشەی تەندروستییان هەیە و ئەوانیش چارەسەر ناکرێن و کاروبارەکانیان زۆر دوادەخرێت. هەروەها لە کاتی بردنی کەسە نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە دەستیان کەلەپچە دەکەن.

جگە لەوانەش قەڵەمی رەنگاورەنگ لە زیندانییەکان قەدەغە کراوە و تەنها قەڵەمی شین و سپی بە زیندانییەکان دەدرێت. زیندانییەکان ناتوانن بە کوردی نامە بنوسن و کاتێک وشەیەکى کوردی لە نامەکەیاندا هەبێت نامەکە نانێردرێتە دەرەوەى زیندان.

هەروەها لە کاتی هەڵکوتانە سەر قاوش و ژوورەکاندا، پۆلیسەکان کەلوپەلی ناو قاوش و ژوورەکان تێکوپێک دەدەن و دەست بەسەر وێنەی کەسییەکانی زیندانییەکاندا دەگرن.

ژ.ت