هێزەکانی پۆلیس لە ئەسەنیورت رێگریان لە رێپێوانەکەی هەدەپە کرد

ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ناوچەی ئەسەنیورت رێگریان لە 'رێپێوانی دیمۆکراسی'ی هەدەپە کرد کە بڕیار بوو لە ئەستەنبول بەڕێوە بچێت.

'رێپێوانی دیمۆکراسی' کە هەدەپە دەستی پێکردووە، بەردەوامە. ئەندامانی هەدەپە کە لە ناوچەی ئەسەنیورت گرد بوونەوە، ویستیان دەست بە رێپێوانەکەیان بکەن، بەرەو ئەستەنبول، بەڵام رووبەرووی هێزە ئەمنیەکان بوونەوە و هێزەکانی پۆلیسی تورک رێگریان لێکردن.

ز.ش