هەدەپە بە پانکارت داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد

ڕێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ بە مەبەستی ئازادکردنی زیندانیان پانکارتی لە ناوچەکان هەڵواسی.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر جیهان دروست کردووە، ڕێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ لە ناوچەکانی ئەو پاریزگایە پانکارتی هەڵواسی و داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد.

لەسەر پانکارتەکان ئەم داواکاریانە لە حکومەتکرا:

"قۆناغەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەببرێن.

زیندانیە نەخۆشەکان کە دۆخیان زۆر خرابە ئازاد بکرێن.

ڕیگا بدرێت کارمەندان بە مووچەوە کار لەدژی کۆرۆنا بکەن"

ف.ق