هەدەپە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی شەرمەزارکرد

هەدەپە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی باکووری کوردستانی شەرمەزارکرد و داوای لە گەل کرد لە پەنجە و باڵەکۆنەکانیاندا هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢٠:٠٠ چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە لەبارەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، "ئێمە ئەو هەوڵە نامەردانانە شەرمەزار دەکەین کە لە کاتێکدا هەموو جیهان لەدژی نەخۆشیەک تێدەکۆشێت، بەڵام دژایەتی گەلی کورد دەکرێت."

هەدەپە داوای لە گەل کرد، بە هێزی خۆیان و بە شێوەیەکی دیموکراسیانە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە پەنجەرە و باڵەکۆنەکانیان چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن.

ف.ق