هەدەپە لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاکێجی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پێشکێش کرد

پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە لە بارەی رێوشوێنە تەندروستییەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاکێجێکی بڵاو کردەوە و هاوکات بانگەوازییەکی ئاڕاستەی گەل کرد.

پەروین بولدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە بارەی گرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاکێجی ناوەندی کۆردیناسیۆنی قەیرانەکانی پارتەکەی بڵاو کردەوە.

بوڵدان بە چەند خاڵێک پاکێجەکەی ئاشکرا کرد و پەیامێکیشی ئاڕاستەی گەل کرد:

"-دەبێت نەخۆشخانەکان وەکو کەرەنتینە دیزاین و ئامادە بکرێن.

-دەبێت گشت هاوڵاتییان بە بێ بەرامبەر بتوانن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.

-دەرمان و پێداویستیەکانی تەندروستی دەبێت بە بێ بەرامبەر بگەنە دەستی ئەو کەسانەی مەترسیان لەسەرە، بە تایبەت ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵیدایە، هاوکات پەنابەر و کۆچبەران.

-ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان کە لە دەستی دەزگاکانی دەوڵەت و شارەوانیدان، دەبێت وەکو ناوەندەکانی کەرەنتینە، سەر لە نوێ ئامادە و دیزاین بکرێن.

-دەبێت هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکی بواری تەندروستی بە بێ بەرامبەر بێت.

-دەبێت تەداویکردن بێ بەرامبەر بێت.

'دەبێت ئازاد بکرین'

دەبێت لە رووی یاساییەوە ئەم هەنگاوانە بنرێن

-دەبێت زیندانییە پیر و بەتەمەنەکان، منداڵ و ئەو ژنانەی منداڵیان هەیە، بە پەلە ئازاد بکرێن.

-دەبێت مافی زیندانیان بۆ بەکارهێنانی تەڵەفۆن، پارێزراو بێت و بتوانن لە کاتی خۆیدا بەکاری بهێنێن. هاوکات مافی چوونە دەرەوە لە ژوورەکانیان هەموو رۆژێک، پارێزراو بێت.

-لە گشت گرتووخانەکان دەبێت ماسک و پێداویستی خۆپاراستن بە بێ بەرامبەر دابەش بکرێن.

-دەبێت پارێزەران بتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ بریگرتەکانیان ئەنجام بدەن. هاوکات دەبێت پشکنینە تەندروستیەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام بدرێن.

-دەبێت هەموو زیندانەکان وەکو ناوەندێکی کەرەنتینی لێبکرێت.

'دوورخستنەوەی کارمەند و کرێکار لە کارەکانین دەبێت قەدەغە بکرێت و دانەوەی پارەی پسوڵە دوا بخرێت'

لە رووی باری ئابوریشەوە تێڕوانینەکانمان بەم شێوەیەن:

-لەم قۆناغەدا دوورخستنەوەی کارمەند و کرێکار لە کارەکانیان قەدەغە بکرێت.

-ئەو کەسانەی مەترسیان لەسەرە و نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە و هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، دبێت مۆڵەتی بە مووچەیان پێ بدرێت.

-ئەو دایک و باوکانەی بە یەکەوە کار دەکەن، دەبێت مۆڵەتی چوونە ماڵەوە بە یەکێکیان بدرێت.

-هەموو بێکارەکان دبێت سوود لە یاسای دڵنیایی وەربگرن.

-دەبێت هەموو پسوڵەکانی ئاو، غاز و کارەبا و ئەنتەرنێت بوەستێندرین.

-دەبێت لەم قۆناغەدا کرێ لە کرێچیەکان وەرنەگرێت.

-دەبێت هەموو قیستی بانکەکان بە بێ زیادکردنی سوو، دوا بخرێن.

بانگەزاییەکیش ئاڕاستەی پەرلەمان دەکەن کە گۆتوبێژکردنی پرۆژەیاساکان بوەستێنن و بابەتی کۆبوونەوەکان بکرێت بە گۆتوبێژکردنی رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئێمە وەکو هەدەپە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەین. لەم رووەوە بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی لە ئەستۆی پەرلەماندایە. دەبێت بە بەشداری رێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنیەکان، کۆبوونەوەیەکی بە پەلە ئەنجام بدرێت.

هاوکات بانگەزایەک ئاڕاستەی گەل دەکەین، تا ناچار نەبن لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە. ئێمە نازانین ئەم قۆناغە تا کەی بەردەوام دەبێت. هەروەها بانگەزای ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین خۆراک و ئەرزاقی پێویست دابن بکەن.

دەسەڵات لە رووی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دوا کەوتووە، بە داخەوە تا ئێستا هیچ پلانیکی جدیان نییە. ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و هەموو ئەندامەکانمان لەم قۆناغەدا دەبێت ئەم بارودۆخە لەبەر چاو بگرن و لە هەر جێگایەکی تورکیا پێویست بێت، هاوکاری پێشکەش بە گەلەکەمان بکەن."

ز.ش