لە عێراق ١١ حاڵەتی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ئەمڕۆ ١١ حاڵەتی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕینماییەکانی تەندروستی ببن.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ئەنجامی پشکنینیان بۆ ١٢٣ گومان لێکراو، دەرکەوتوە ١١ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە سەرجەمیان خەڵکی شارە جیاجیاکانی خوارووی عێڕاقن.

 وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێماییە تەندروستیەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان بپارێزن.

لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق ١٧٧ حاڵەتە و ١٢ حاڵەتی مردنیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.

ز.ش