١٥ی تەباخ لە ڕووسیا پیرۆزکرا

لە تەرشۆڤ و تیمۆنینۆی ناوچەی ساراتۆڤی ڕووسیا، کوردستانیان بۆ پیرۆزکردنی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە کۆبوونەوە.

لە تەرشۆڤ و تیمۆنینۆی ناوچەی ساراتۆڤی ڕووسیا، کوردستانیان بۆ پیرۆزکردنی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە کۆبوونەوە.

پیرۆزباییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و بەشداربووان باسی گرنگی و واتای جەژنی ژیانەوەیان کرد.

تیمینۆنۆ

ئیسماعیل یوسوپۆڤ سەرۆکی ئۆتۆنۆمی کورد لە تیمینۆنۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند، ١٥ی تەباخ بۆ کورد بە واتای ژیانەوە و شەڕ لەدژی دوژمن دێت.

باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە لایەن تێکۆشەرانی ئازادیەوە گورزی گەورەی بەردەکەوێت و لاواز دەبێت، هەوڵ دەدات هێرشەکانی بۆ سەر چوار پارچەی کوردستان قوڕستر بکات.

هەروەها لەبارەی هێرش کازاکستان لەسەر کوردستانیان وتی کە ئەوان دەوڵەتی کازاکستان شەرمەزار دەکەن.

یەرشۆڤ

لە یەرشۆڤیش کوردستانیان ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد. لە پیرۆزباییەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی کوردی یەرشۆڤ قسەیان کرد و رایانگەیاند، ١٥ی تەباخ بۆ کورد سەرەتای تێکۆشانی چەکاری بوو و بە بەو هەنگاوە کورد گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە.

هەروەها باسی هێرشی کازاکستان لەسەر کوردستانیان کرا و ئاشکرایان کرد کە لە پشت هێرشەکان دەوڵەتی فاشیستی تورک هەیە و داوا لە دەوڵەتی کازاکستانکرا کە ڕێگری لە یاریەکانی نەژادپەرستەکان بهێنێت و هێرشبەرەکان سزابدرێن.

ف.ق