٢٠ رێکخراو داوا دەکەن تورکیا بە خێرایی زیندانییەکان ئازاد بکات

٢٠ رێکخراوی دیموکراتیک لە ئەوروپا داوا دەکەن تورکیا بە خێرایی زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات.

٢٠ رێکخراوی دیموکراتیک لە ئەوروپا لە راگەیاندراوێکى هاوبەشدا داوایان کرد حکومەتى تورکیا بە خێرایی زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە "زیندانییەکان یەکێک لەو شوێنە سەرەکییانەیە، کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) مەترسیی زۆری لەسەرە. زیندانییەکان لە کاتی ئاسایدا دەرفەتى پێویستییان نییە بۆ پاکوخاوێنى راگرتن، ئێستا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەترسیی گەورەیان لەسەرە. بەشێک لە زیندانییەکان هەر بۆ خۆیان کێشەى تەندروستییان هەیە و ئەوەش مەترسیی سەر ژیانیانی چەند هێندە زیاتر کردووە.

پسپۆڕان پێشنازی ئەوە دەکەن، دەبێت مرۆڤەکان لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکەوە نەبن و لە شوێنى قەرەباڵغ پێکەوە نەبن، بەپێی پێوەرەکانى پاکوخاوێنی راگرتن بجوڵێنەوە و هۆشیاری خواردن و خواردنەوەیان ببن. هەروها حکومەتەکان ئەوە قەدەغە دەکەن، کە مرۆڤەکان بەشێوەى کۆمەڵ و قەرەباڵغ پێکەوە بن، بەڵام لە زیندانەکاندا سەدان هەزار کەس پێکەوە بە شێوەى بە کۆمەڵ راگیراون. ئەوە مەترسیی بڵابوونەوەى ڤایرۆسەکە و گیان لەدەستدان بۆ سەر زیندانییەکان زیاتر دەکات.

لە تورکیا و کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانی دونیا مەترسی لەسەر زیندانییەکان هەیە. زیندانییەکان زیاتر لە قەبارەى خۆیان کەسیان تیادا زیندانیکراوە. قەبارەی زیندانەکانى تورکیا جێگای ٣٠٠ هەزار کەسیان تیادا دەبێتەوە، بەڵام ژمارەى کەسە زیندانیکراوەکان لە تورکیا زۆر لەوە زیاترە. زیندانییەکان بە سەرە دەخەون، یان بەشێکیان لەسەر زەویدا دەخەون، چونکە شوێنى خەوتن بەراورد بە ژمارەى زیندانیان کەمە و ئەوەش مەترسیی لەسەر ژیانی زیندانییەکان دروستکردووە.

لە زیندانەکانى تورکیادا ١٣٤٣ زیندانی نەخۆشیی قورسیان هەیە و دۆخی تەندروستیی ٣٤٤ کەسیان زۆر قورسە و لە زیندانەکاندا چارەسەری ناکرێن. مەترسی لەسەر زیندانییە نەخۆشەکان و لەوێشەوە مەترسی بۆ سەر زیندانییە ئاساییەکان دەیان جار زیاترە. ئەو زیندانیانەى کێشەى تەندروستییان هەیە و چارەسەر نەکراون، توانایی تەندروستییان نییە، بەڵام لە ژووری تاکە کەسیدا راگیراون، مەترسیی کۆرۆنا بۆ سەر ژیانیان زۆر زۆرە".

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەى ئەو ٢٠ رێکخراوەدا ئەوەش هاتووە، زیندانەکان مەترسیدارترین شوێنن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و راشیانگەیاندووە "لە کاتێکدا خوێندنگەکان داخراون، رێپێوان، خۆپیشاندان، کۆبوونەوە، پانێل، کۆنسێرت، سینەما و شانۆەکان قەدەغە کراون و شەقامەکان داخراون، ئەگەر لە زیندانەکاندا دۆخێکى نەخوازراو بەسەر زیندانیاندا بێت ئەوە حکومەت لێی بەرپرسیارە.

دەبێت مرۆڤ مەترسیی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دژی مرۆڤایەتى ببینێت و بۆ ئەوەى نەبێتە هۆی گیان لەدەستدانى زیندانییەکان دەبێت لە پێش هەموانەوە هەموو زیندانییە سیاسیەکان و دواتریش زیندانییەکانی تر ئازاد بکرێن".

ناوی رێکخراوەکان

پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان لە ئەوروپا (تەسەپە - TSP)

کۆنفیدراسیۆنى کۆچبەرانى چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon)

یەکێتیى ژنانى سۆسیالیست (SKB)

گەنجانی تێکۆشەر (YS)

کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ATİK)

کۆمیتەى نێونەتەوەیى پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی (UPOTUDAK)

کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADHK)

بزووتنەوەى ژنانی دیموکراتیک لە ئەوروپا (ADKH)

بزووتنەوەى گەنجانی سۆسیالیست (SYM)

فیدراسیۆنی یەکێتیى دێرسیمییەکان لە ئەوروپا (ئادەف - ADEF)

ئەو جیهانەى بۆ ژیان دەبێت

Alinterî-Ewropa

یەکێتیى کۆچبەرانی زەحمەتکێش لە ئەروپا (AGEB)

هەرەوەزیی مۆر – سوور

دەستپێشخەریی گەنجانی پارتیزان – مارکسیست – لنینیست – مائۆیست (PGİ-MLM)

کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E)

بزووتنەوەى ژنانى کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E)

حیزبی شۆڕشگێڕ – ئەوروپا

دەستپێشخەریی کۆمۆنی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا

ئەنجوومەنى دوورخراوەکان لە ئەوروپا (ASM)

ژ.ت