پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایق ئوزگور ئەڕۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزلۆم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

لە دوایین چاوپێکەوتن و تا ئێستا بەرپرسانی تورک وڵامی ٧٩ سەردانی پارێزەرانیان نەداوەتەوە.

ف.ق