پارێزەران بۆ ٧٦٨هەمین جار داواى بینیى ئۆجالانیان کرد

پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سەردانى بکەن و چاوییان پێى بکەوێت بۆ جاری ٧٦٨ داواى بینیى ئۆجالانیان کرد.

سەربای کۆکلو، نەورۆز ئویسال و مەهدی ئۆزتوزون پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى چاویان بە ئۆجالان بکەوێت بۆ جاری ٧٦٨هەم سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان کرد لە بورسا و داواى بینیى ئۆجالانیان کرد.

لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە هەموو داوای بینیى پارێزەران بۆ بینینى ئۆجالان لەلایەن داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکەوە بە پاساوی جیاجیا رەتکراوەتەوە. ئێستاش پارێزەران بۆ ئەوەى چاویان بۆ ئۆجالان بکەوێت بۆ جاری ٧٦٨هەمین داواى ئەنجامدانى چاوپێکەوتنیان کردووە.

ر.م