پایلان: تا شەڕ بەردەوام بێت، ئابۆری گەشە ناکات
گارۆ پایلان پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، سیاسەتی شەڕ بووەتە هۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئابۆری و وتی،"دەوڵەت داوای پارە لە گەل دەکات، لەبەرئەوەی پارە بۆ شەڕ خەرج دەکرێت و خەزێنەش بەتاڵ بووە."
گارۆ پایلان پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، سیاسەتی شەڕ بووەتە هۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئابۆری و وتی،"دەوڵەت داوای پارە لە گەل دەکات، لەبەرئەوەی پارە بۆ شەڕ خەرج دەکرێت و خەزێنەش بەتاڵ بووە."
گارۆ پایلان پەرلەمانتاری هەدەپە و یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری ئابۆری، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە هۆکاری قەیرانی ئابۆری لە تورکیا کرد.
پایلان ئاشکرا کرد کە ئابۆری لە ئێستادا تێکچووە، ئابۆری بەهۆی خەیاڵەکانی 'ڕژێمی یەک کەس'-ی تەیب ئەردۆغان تێکچووە.
پایلان وتی،"ئەردۆغان دەیەوێت تورکیا وەک کۆمپانیایەک بەڕێوەببات. هەوڵ دەدات میکانیزمی کۆنتڕۆڵکردن نەبێت. پەرلەمان، دادوەری، ڕاگەیاندن و کۆمەڵگای مەدەنی کۆنتڕۆڵ بکات. چادرێریکردن نەبێت، بەو شێوەیە ئابۆریەکی لایەنگری ڕژێمی یەک کەسی دروست بکات. لە جیهان نمونەی ئەوە زۆرن: ئابۆری هیچ کام لەو ڕژێما نەبۆژایەوە."
شەڕ هۆکاری قەیرانی ئابۆریە
پایلان ئاماژەی بە پەیوەندی تێکچوونی ئابۆری بەهۆی شەڕەوە کرد و وتی،"کاتێک ئارامی نەبێت، ئاشتی و دیموکراسیش نابێت، کەس وەبەرهێنان ناکات، سەرمایەی بیانی هەڵدێت. لە هەمانکاتدا ئارامی نامێنێت. بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئەردۆغان خەیاڵی ٢ تڕلیۆن دۆلاری کردبوو. لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تورکیا خاوەن ئابۆریەکی ٦٥٠ ملیار دۆلاریە. لەناو یەک لەسەر سێی خەیاڵەکانیدا دەژین. ئەوەش بەهۆی شەڕەوەیە. بەهۆی ئەوەی تورکیا وەک وڵاتێکی دیموکرات نابینرێت، وەبەرهێنانی تێدا ناکرێت. زۆر شت لەدەست چوون. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە زۆر کەس بێکار بوون. ئەگەر سەرنجی ژمارە و ئامارەکان بدەین و باسی بودجەی ٢٠١٤ بکەین، تێچووی ئەمنی هەمووی کە ئەو کاتە پرۆسەی ئاشتی هەبوو، ٥٠ ملیار لیرە بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٢٢٠ ملیار لیرە بۆ شەڕ خەرج دەکرێت."
پایلان ئاماژەی بە کۆکردنەوەی 'هاوکاری' لە هاوڵاتیان کرد و وتی،"ئەردۆغان پارە بە گەل نادات، لەبەرئەوەی خەزێنە بەتاڵ بووە. لەبەرئەوەی پارە بە تەنها بۆ شەڕ خەرج دەکرێت. بەڵان مالیەتی بناغەیی مالیەتی نایەکسەرە. لەناوبردنی دیموکراسیە. بەو واتایە دێت کە کەس نایەویت وەبەرهێنان لە تورکیا بکات و سەرمایە لە تورکیا هەڵدێت."
ف.ق