پشتگیرییەکان بۆ هەدەپە ودەمیرتاش بەردەوامە
لە چوارچێوەی کاروخەبات بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بە مەبەستی پشتگیری کردن لە هەدەپە وسەلاحەدین دەمیرتاش لە شارەکانی مەسخەد ومانهەیم-ی ئەڵمانیا چالاکی بەڕێوە چوو.
لە چوارچێوەی کاروخەبات بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بە مەبەستی پشتگیری کردن لە هەدەپە وسەلاحەدین دەمیرتاش لە شارەکانی مەسخەد ومانهەیم-ی ئەڵمانیا چالاکی بەڕێوە چوو.
کارو خەباتی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر لە تورکیا، کوردستان و ئەورووپا بەبێ وچان بەردەوامە.
لە چوارچیوەی ئەو چالاکییانەدا لەشاری مەسخەد-ی ئەڵمانیا بە بەشداری کۆمینی ژنان-ی ئارژین و پەرلمانتاری شاری مووش ئەحمەد یەڵدریم کۆنفرانسێک بەڕێوە چوو. زۆرینەی بەشدار بووانی کۆنفرانسەکە ژن بوون. نزیک بە ٢٠٠ کەس بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون. ئەحمەد یەڵدریم-ش لەو کۆنفرانسەدا قسەی کرد و دوایین پێشهاتەکانی هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕی بۆ ئامادە بووان شیی کردەوە.
'مانهایم'
لە شاری مانهایم-ی ئەڵمانیا بە مەبەستی پشتگیری لە هەدەپە وسەلاحەدین دەمیرتاش ستاندیک کرایەوە. لەستاندەکەدا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی مانهایمەوە کراوەتەوە، بڵاڤۆک لەسەر هەڵبژاردن بڵاوکارایەوە. ئەو چالاکییە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دەستی پێکرد و لە کاتژمێر١٩:٠٠ بە دروشمی دەنگێک بۆ هەدەپە ودەنگێک بۆ دەمیرتاش کۆتایی پێهات.
ک-ش