پۆلیسی تورک رێگری لە دایکانی شەممە کرد
پۆلیسی تورک رێگریی لە چالاکیی ٨٠٠هەمین هەفتەى دایکانی شەممە کرد.
پۆلیسی تورک رێگریی لە چالاکیی ٨٠٠هەمین هەفتەى دایکانی شەممە کرد.
دایکانی شەممە لە ٨٠٠ هەمین هەفتەى چالاکییەکانیاندا خواستیان بڕۆن بۆ گۆڕەپانی گاڵاتاسارای بۆ داوای روونکردنەوەى چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان و دادگایکردنی بکوژەکان، بەڵام پۆلیسی تورک رێگریی لێکردن.
دایکانی شەممە لە چوارچێوەى تێکۆشانیان بۆ "روونکردنەوەى چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان و دادگایکردنی بکوژەکان" خواستیان لە ٨٠٠هەمین هەفتەى چالاکییەکانیاندا بڕۆن بۆ گۆڕەپانی گاڵاتاسارای، بەڵام پۆلیسی تورک جارێکیتر رێگریی لە دایکانی شەممە کرد.
پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە پشتیوانیان لە دایکان کرد. لەبارەى رێگریکردن لە دایکانی شەممە بەشداربوانی چالاکییەکە لە بەردەم بارەگای لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئیستەنبول کۆبوونەوە. بۆ ماوەیەک لە نێوان بەشداربوان و چالاکوانان و پۆلیس دا گرژی روویدا، بەڵام پۆلیس بە پێداگریکردن و بە قەڵغان رێگرییان لە چالاکییەکە کرد و رێگای نەدا بڕۆن بۆ گۆڕەپانەکە.
لەسەر ئەوە دایکانی شەممە لە بەردەم بارەگای ئیهەدە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی رێکدەخەن.
ژ.ت