چالاکی خاوەنداریکردن لە هەدەپە بەردەوامە

لە شاری ئولمی ئەڵمانیا بە چالاکیەک هێرشی قڕکردنی سیاسی بۆ سەر هەدەپە شەرمەزار کرا. لە چالاکیەکەدا پەیامی 'تا کۆتایی پشتگیری لە هەدەپە دەکەین، هەدەپە گەلە' راگەیەنرا.

لە چالاکیەکەدا کە لە شاری ئولمی ئەڵمانیا ئەنجامدرا ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی سەر هەدەپە و ئۆپۆزسیۆنە دیموکرات و شۆرشگێرەکان شەرمەزار کرا.

لە مونسترپلازیش میتینگێک سازکرا و ئاڵاکانی هەدەپە بەرزکرانەوە و بە پانکارتی ئەڵمانی هێرشەکان شەرمەزار کران.

چالاکی لەسەر بانگەوازی 'پلاتفۆرمی پشتگیریکردنی لە هەدەپەی ئولم' ئەنجامدرا. ADHF, AGIF, ATIF, SKB, AGEB, KON-MED MLPD و چالاکوانانی هەدەپە، دی لاینک و دەزگا دیموکرات و شۆڕشگێرە ئەڵمانیەکان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە هێرشەکان بە پشتگیریکردن پووچەڵ دەبنەوە و ئاماژە بەوەکرا کە هەنگاو بەرەو دوواوە نانێن و پشتگیرییان بۆ هەدەپە بەردەوام دەبێت."

ف.ق