چالاکیەکانی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە: پۆلیسێک کوژرا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبوڵ و ئامەد چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا پۆلیس کوژرا و ڤیلایەکیش کە دەوترێت کاری نائەخلاقی تێدا دەکرێت سووتێنرا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز و شەهید سەم یوجە ڕایگەیاند، لە ١٢ی ئازاردا لە هەوشەی خوێندنگای ئاتاتورک لە ناوچەی باغلاری ئامەد، بە بۆمب چالاکی لەبەرانبەر پۆلیسی داگیرکەری تورک ئەنجامدراوە و هەروەها بۆ کاتێکی کورد چاکاکی چەکداریش ئەنجامدراوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە چالاکیەکەدا پۆلیسێک کوژراوە و ٢ پۆلیسیش برینداربوون و هێزەکانی پۆلیس دەوری گەڕەکانیان گرتووە، بەڵام ئەندامانی یەکینەکە بێ زیان لە ناوچەکە دوورکەوتوونەتەوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەتیش ڕایانگەیاند، لە ئەستەنبوڵ دوو چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لە ١٥ی ئازاردا لە بەشی ئاسیای ئەستەنبوڵ لە ناوچەی گوزتەپە ڕێگای ئۆتۆمبێلەکان گیراوە و باسی ئەوەیان کردم بە شێوە و ڕێبازی جیاواز هاتوچۆی ئەستەنبوڵ دەکەنە ئامانج.

لە ١٦ی ئازاریشدا لە ناوچەی سیلیڤری ڤیلایەک کە بۆ کاری بێئەخلاقی و مادەی هوشبەر بەکارهێنراوە و جێگایەکی تایبەتی فاشیستەکان بووە، لە لایەن یەکینەکانەوە سووتێنراوە.

هەردوو گروپەکە ڕایانگەیاند، چالاکیەکانیان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدراون و تا ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیریدابێت، چالاکی یەکینەکانیش بەردەوام دەبێت.

ف.ق