چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی مووسڵ
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خربه حه‌مه‌د كه مه‌ودوای ٢ كم-ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شاری مووسڵ.
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خربه حه‌مه‌د كه مه‌ودوای ٢ كم-ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شاری مووسڵ.
چه‌ته‌كانی داعش كه ماوه‌یه‌كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كانی كه‌ركووك، دیاله و ئه‌نبار، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شاری مووسڵیش زیاد كردووه. چه‌ته‌كان كاتژمێر ١١ی شه‌وی ڕابردوو ٢ جار هێرشی بۆمبییان كرده سه‌ر سه‌ر گوندی خربه حه‌مه‌د كه مه‌دوای ٢ كم-ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شاری مووسڵ هه‌یه. ده‌نگۆی كوژرانی ٣ گوندنشین به‌هۆی هێرشه‌كه هه‌یه.
عه‌بدولره‌حمان لیوه‌زی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، داعش شه‌وی ڕابردوو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی خربه حه‌مه‌د له مووسڵ. ناوبراو گوتیشی: چه‌ند كه‌سێكی سیڤیل به ناوه‌كانی موسه‌نا جه‌میل یاسین، سائیر عومه‌ر سه‌لیم و مه‌رعی سه‌لیم كوژراون.
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا ئێواره‌ی دوێنێ ڕایگه‌یاند، پیكابێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك چێشتخانه‌ی ئه‌بوو له‌یلا له ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ٥ كه‌س كوژراون و ٩ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m