ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی ژنانی هەدەپە کۆتایی هات

ڕۆژی یەکەمینی سێیەمین کۆنفڕانسی ژنانی هەدەپە کۆتایی هات. سبەینێ پێشنیارەکانی چارەسەری لەبارەی هێرشەکانی دژی دەستکەوتەکانی ژنان و نەخشەڕیگای نوێ دیاری دەکرێت.

سێیەمین کۆنفڕانسی ژنانی هەدەپە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە بە دروشمی 'ئێمە هەوڵی ئازادی دەدەین، بڕیارمان تێکۆشانە' دەستیپێکرد. کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. دانیشتنی ئەمڕۆی کۆنفرانسەکە کۆتایی هات. لە هەموو تورکیا ٤٠٠ ژن بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد و دوای قسەکردن کۆنفڕانسەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو. لە دانیشتنی ئەمڕۆدا شیکاری بۆ ڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و تورکیا و تێکۆشانی ژنان کرا.

ژمارەیەکی زۆر ڕێکخستنی خۆجێیی و بیانی ژنان پەیامیان بۆ کۆنفڕانسە نارد و پەیامەکان خوێندرایەوە. کۆمسیۆنی ژنانی یەکێتی ئەندامانی مافەکانی بەریتانیا پەیامی نارد و ڕایگەیاند، بە هەموو هەستی پشتگیریەوە خۆشەویستی خۆمان پێشکێش دەکەین. لە تیکۆشانی مافەکانی ژناندا لەدژی هەموو نادادپەروەریەکان شان بە شانی ئێوە تێدەکۆشین. ئێمە دەبینە دەنگی ئێوە. بەڵێن دەدەین پشتگیریەکانمان بۆ ئێوە بەردەوام بێت.

بەشێ دووەمی کۆنفڕانسەکە دوور لە چاوی کامێراکان ئەنجامدرێت. لە دانیشتنی سبەینێدا گفتگۆ لەسەر پێشنیاری چارەسەری لەبارەی هێرشی سەر دەستکەوتەکانی ژنان دەکرێت. بە پێی پێشنیارەکان نەخشەرێگا ئامادە دەکرێت، ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکەش بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

ف.ق