کوردان لە ئەڵمانیا کۆمیتەیەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دامەزراند

کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) رایگەیاند، کۆمیتەیەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) دامەزراندووە.

کۆمیتەى تەندروستیی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆن مەد رایگەیاند، کۆمیتەیەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دامەزراندووە.

کۆن مەد رێنوێنیی بۆ هەموو کۆمیتەکانى ناردووە، کە دەبێت رێوشوێنى پێویست لە دژی ئەو پەتایە بگرنەبەر و رێوشوێنەکانیش دەستنیشانکراون.

کۆن مەد سەرنجڕاکێشایە سەر گرنگیی هاوکاریکردنی ئەو کەسانەى لە ماڵەکانیان دەمێننەوە و هەڵمەتى کتێب خوێندنەوەى دەستپێکرد.

کۆن مەد پەیوەندیی نێوان ئەو پەتایە و کاپیتالیزمی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، قوربانیانی کۆرۆنای ١٩ "تابلۆیەکى مەترسیدارە".

کۆن مەد ئەوەشی راگەیاندووە، هەڕەشەیەکى گەورە لەسەر ملیۆنەها کەس و سروشت هەیە و دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

ئەوەشى خستووەتەڕوو "لەبەر ئەوەش زۆر گرنگە گەلەکەمان خۆیان لە قەرەباڵغی دووربخەنەوە. نەدەبوو ئێمە لەبەرامبەر ئەو دۆخە مەترسیدارەدا بێدەنگ بووینایە. بۆ ئەوەى گەلەکەمان لە ئەڵمانیا لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسەدا هۆشیار بکەینەوە پشتیوانییان لێدەکەین و ئەوانەى پێویستییان بە یارمەتیی تەندروستی هەبێت پێشکەشیان دەکەین. کۆمیتەى بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پێناوەدا دامەزراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمیتەى تەندروستیی کۆن مەد لە ٨ پزیشک لە ئەڵمانیا پێکهاتووە.

ژ.ت