کوردانی بەریتانیا ناوەندی قەیرانیان پێکهێنا

ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناوەندی قەیرانیان پێکهێنا.

ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەموو چالاکی، خۆپیشاندان، ئاهەنگ و پانێلێکیان لە بەریتانیا هەڵوەشاندەوە و بۆ ئەوە خزمەتی سەرەکی پێشکەشی کۆمەڵگا بکات، ناوەندی قەیرانی پێکهێنا.

ناوەندەکە لە وتەبێژ و ئەندامانی کۆمسیۆنی تەندروستی، کلتوری، رێکخستنی، ڕۆژنامەنووسی و ژمارەیەک کۆمسیۆنی تر پێکدێت. ناوەندی قەیرانەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کورد لە لەندەن دەبێت.

ناوەندا گەل ژمارەیەک بڕیاریدا  و داوای خۆپاراستنی لە کۆمەلگای کورد و تورکەکان کرد.

ناوەندەکانی قەیران

لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەکرا لە بەریتانیا زیاتر لە ١٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. سیستمی تەندروستی بەریتانیاش بۆ ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون رایگەیاندووە، تووشبوان پێویستە ٧ ڕۆژ لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە بکەن و جگە لەو پێشنیارە هیچ هەنگاوێک نەنراوە. بەو هۆیەشەوە ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا لە هەموو شارەکان ناوەنی قەیرانی پێکهێناوە.

ناوەندی قەیران پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەس و خێزانانە دروست دەکات کە لە ماڵەوە لە کەرەنتینەدان و پیویستی سەرەکیان بۆ دابیندەکات.

ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنی ناوەندی قەیرانی ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا بەم شێوەیەیە: Ercan Akbal: 07424289128, Besime Bardak: 07507187771 Nejla Ari: 07780179787, Mehmet Kardu: 07734360980. Adres: 11 Portland Gardens Haringey/London N4 1HU."

ف.ق