کێشەی پەنابەران لە دەریای سپی، ٥ پەنابەری دیکە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕێوشوێنی توندی وەلاتی ئیتالیا، پەنابەران بەرەو ئیسپانیا دەڕۆن. دەوترێت، لە کەناراوەکانی ئیسپانیا ژامەرەیەکی زۆرجەنازەی پەنابەران بینراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کاربەدەستانی وەڵاتی ئیسپانیا بڵاوی کردووەتەوە، ئەوبەلمانەی کە مەزەندە دەکرێت بەسەدان پەنابەری تێدا بوونە ئەگەری ئەوە هەیەکە لە فاسێ بەڕێکەوتبێتن، دەست بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیان کراوە. ڕاگەیەنرا کە لە ئۆپەراسیؤنێکدا لە جەبەل تارەق ٣٠٩ پەنابەر ڕزگار کراون. لە کەناراوەکانی بەندەرگەی ئالمەرێایە ٨٦ کەسی دیکە ڕزگارکراون.

کاربەدەستانی ئیسپانیایی ڕایانگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تردا ١٠٣کەسیان لە مردن ڕزگارکردووە،بەڵام جەنازەی ٥ پەنابەرلەئاوە دەرخراوە. ٤لە کوژراوەکان پیاون یەکێکی دیکە لە کوژراوەکان ژنە.

بە پێی ئاماری ڕێکخستنی نێونەتەوەیی کۆچ لە ٧ مانگی ڕابردوودا ٢٧هەزار و٦٠٠ کەس لەڕێگەی دەریای سپییەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا. بە پێی ئامارەکانی ساڵی پارئەم ڕێژەیە ١٣٠٪ زیادی کردووە.

گیان لەدەستدانی ٣١٣ کەس کە لەڕێگەی بەلەمەوە هەوڵی ئەوەیان دابووخۆیان بگەێننە ئیسپانیا پشتڕاس کراوەتەوە.

بە پێی ئامارەکان ڕێکخراوەی پەنابەران، لە ٧ مانگی دەستپێکی ساڵی پاردا ٩٥ هەزارکەس هاتبوونە ئیتالیا. لە ٧ مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا ئەو ڕێژەیە کەم بووەتەوە بۆ ١٢هەزارکەس. ڕاگەیەنرا کە ساڵی پار٢هەزار و ٢٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەلام سەرەڕای کەم بوونەوە ڕێژەی هاتنی پەنابەران لە ٧مانگی دەسپتپێکی ئەمساڵدا یەک هەزارو ٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەگوترێت، بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئیتالیا ویەکیەتی ئەورووپا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی پەنابەرانیان ڕاگرتووە و پێش لە هاوکاری ڕێکخراوە مرۆییەکان دەگرن،ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە زۆربووە.

ک-ش