کەجەدە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی پیرۆز کرد

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک 'کەجەدە' جەختی لەوە کردەوە، خاوەنداریکردن و پشتیوانی و پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە مانای پاراستن و خاوەنداریکردن دێت لە داخوازی و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک 'کەجەدە'، بە بۆنەی شەشەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ ی تەموزی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەوان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن و پیرۆزبایی لێ دەکەن.

کەجەدە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز دەکات و لە پەیامەکەیاندا هاتووە "شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە بە پێشەنگیی ژنان پێشکەوت، لەماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا گۆڕانی گەورەی دروست کردووە و شۆڕشی کۆمەڵایەتیی ئەنجام داوە. بە شاهێدی مرۆڤایەتیی، داستانی گەورەی مێژوویی لەناو پەڕەکانی مێژوودا نووسیوەتەوە. لە هەموو بوارێکەوە گەشەپێدان و نەرخ و بەهای نوێی هێناوەتە ئاراوە. شۆڕشی ڕۆژئاوا لەگەڵ خۆیدا شکۆی مرۆڤەکان، ڕێکخستنەکانیان و هێزی جەوهەریی گەلانی هێناوەتە گۆڕێ".

لە بەشێکی تری پەیامەکەیاندا، کەجەدە دەستنیشانی کردووە، شۆڕشی ڕۆژئاوا جگە لە کوردستان و سوریا هاوکات لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناویندا، بوو بە نموونەی مۆدێلی دروستکردن و شەپۆلی شۆڕشی نوێی ئازادی و دیموکراتی.

کەجەدە لە پەیامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە، هێزە داگیرکەرەکان و هێزە هەرێمییە دواکەوتووەکان، شۆڕش لەدژی خۆیان بە هەڕەشە دەزانن و چەتەکانی داعشیان ناردووەتە سەر شۆڕش.

لە پەیامەکەی کەجەدە دا هاتووە "بە ئازادکردنی کۆبانێ، منبج، ڕەقا و شارەکانی تر، لە کەسایەتیی داعشدا لەبەرامبەر سیستمی داگیرکەری هەرێمیی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. لەبەرئەوە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو لەهەمان کاتدا ئەم شۆڕشە بووەتە بەرخۆدان و سەرکەوتنی هەموو گەلانی هەرێمەکە و ویژدانی هەموو مرۆڤایەتیی".

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک 'کەجەدە' جەختی لەوە کردەوە، خاوەنداریکردن و پشتیوانی و پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە مانای پاراستن و خاوەنداریکردن دێت لە داخوازی و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

 لە کۆتایی پەیامەکەیاندا، کەجەدە سووپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە ڕەنجیان داوە بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا و یادی گیانبەختکردوان کە لە ماڵئاوای شۆڕشدا گیانی خۆیان بەختکردووە، بە ڕێزداریی و منەتداریەوە کردەوە.

ر.م