گەنجان لە ڤییەنای نەمسا رێپێوانیان ئەنجامدا

چالاکوانانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'پێکەوە راپەڕین' رێپێوانێکیان رێکخست.

چالاکوانانی بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر (TÊKO-JIN) و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە – TCŞ) لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە دروشمی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین!" رێپێوانێکیان رێکخست.

کوردستانیان بە پێشەنگایەتیی گەنجان لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا لە کارل پلاتز کۆبوونەوە. دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە وتە پێشکەشکرا و لە وتەکاندا سەرنج خرایە سەر هێرشە پاکتاوکارییە سیاسییەکانی دەوڵەتى تورک، داگیرکەریی سەر کوردستان و بەرخودانی حەفتانین.

جەماوەری گەل دوای ئەوە دەستیان بە رێپێوانکرد و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ پێکەوە راپەڕین" و "پاکتاوکاری و داگیرکەری بەسە، ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکردبووە.

چالاکوانان بە ئاڵاکانی هەدەپە سەرنجەکانیان راکێشایە سەر هێرشە پاکتاوکارییە سیاسییەکانی دەوڵەتی تورک و دروشمەکانی "دیکتاتۆر ئەردۆغان" ، "فاشیست ئەردۆغان" و "لە دژی فاشیزم دەست لە ناوی دەست"یان وتەوە.

ئەندامانی گروپەکە و رێکخستنەکانی چەپ و سۆسیالیستەکانیش و بە گشتی نزیکەى ٢٥٠ کە بەشداری رێپێوانەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی سەر هەدەپە ئیدانە کران.

چالاکوانان لە سشوارزین بێرگر پلاتز بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پێکەوە راپەڕین" کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.

ژ.ت