یەکێتی ئەوروپا: بەر لە پاییز هیوایەک هەیە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، بۆ چارەسەری ڤایرۆس کۆرۆنا بەر لە پاییزی ئەمساڵ هیوایەک هەیە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینەکە.

ئورسولا ڤۆن دیر لیەن سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ئەلمانیا دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسی یەکێک لە تاقیگە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە، لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لێدوانێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد:" بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کار لەسەر تەکنۆلوژیەک دەکرێت کە هیوایەکمان پێدەبەخشێت."

لییەن هاوکات رایگەیاند، یەکێتی ئەورۆپا ٨٠ میلیۆن یۆرۆی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە و چاوەڕوان دەکرێت، بەر لە پاییزی ئەمساڵ ڤاکسینەکە بدۆزرێتەوە و وتیشی، ئەمەش ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان لەو پەتا کوشتندەیە رزگار دەکات.

ز.ش