یەکەى تۆڵە لە ئیستەنبول پاسێکى فاشیستەکانى تورکی سوتاند

یەکەى تۆڵەى شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان لە ئیستەنبول رایگەیاند "پاسێکى فاشیستەکانیان" سوتاندووە.

یەکەى تۆڵە لە ئیستەنبول رایگەیاند، رۆژی ١٩ی ئادار لە گەڕەکی چناردەرییە لە ناوچەى پەندیکی ئیستەنبول "پاسێکى فاشیستەکانیان سوتاندووە".

یەکەى تۆڵە رایگەیاند، تاوەکو گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زوڵمی دژ بە گەلی کورد کۆتایی پێنەیەت ئەوا چالاکییەکانیان بەبێ پسانەوە بەردەوامییان دەبێت.

یەکەى تۆڵە ئەوەشى راگەیاندووە، رۆژی ٢٠ی ئادار، گەل خواستویەتی لە شەقامەکاندا نەورۆز پیرۆز بکات، بەڵام پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر گەل.

ئاماژە بەوەشکراوە "لە دژی ئەو هێرشەى پۆلیسی تورک و بۆ یادی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان بە فیشەکە شێتە وەڵامی هێرشەکانى پۆلیس درایەوە".

ژ.ت