بێسەروشوێن بوونی گەنجێكی عێراق دوابەدوای رەخنەگرتنی لە خامنەیی

بەسەدان كەس لەخەڵك و چالاكوانانی عێراق داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو گەنجە بیست ساڵەیە دەكەن، كه‌ دوای ره‌خنه‌گرتنی له‌ خامنه‌یی بێسه‌روشوێنه‌.

بەسەدان كەسایەتی و چالاكوانی عێراقی رۆژی پێنج شەممە ٩ی حۆزەیران بەنووسینی هاشتەگ"ئازادی ـ حیدر ـ الزیدی"لەگەڵ بەتاوانباركردنی حەشدی شەعبی بۆ دزینی حیدر الزیدی، داوا دەكەن چارەنووسی ئەم گەنجە بیست ساڵەیە ئاشكرا بكرێت.

حیدر الزیدی، لەیەكشەممەی رابردوودا و دوابەدوای بڵاوكردنەوەی توئیتێك و كامنتە كۆنەكانی لەحیسابە شەخسییەكانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەچوارچێوەی دەستێوەردانی ئێران لەعێراق لەماڵپەڕی"هەرازگاهی هم دین"، بێ سەرۆشوێن بووە.

ناوبراو هاوكات بەرەخنەگرتن لەمەدح كردنی"پیاهەڵدانی" عەلی خامنەیی، رێبەری رژێمی ئیسلامی لەلایەن هەندێ عێراقیەوە، خەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە تەنیا عێراق شایستەی پیاهەڵدانە.

دیاردەی بێ سەروشوێن كردن لەعێراق

دزین و بێ سەروشوێن كردن روویەكی ترە كە لەساڵی ٢٠١٩ بەتایبەتی دوابەدوای راپەڕینە جەماوەریەكان بەئامانجی سەركۆت و ترسی بەرهەڵستكارانی گروپە ملیشیاكانەوە گرێدراو بەئێرانەوە لەعێراق بەرێوە دەبردرێت.

بەهەزاران كەس لەچین و توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی بەراگەیاندنی پشتیوانی لەالزیدی، داوای زانیاری و روونكردنەوەی چارەنووس و ئازادی ناوبراو دەكەن.

هـ . ب