بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە پارێزگای ئەردەبیلی ئێرانی هەژاند

بەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦پلە بە پێوەری ریختەر شاری بیلە سواری سەر بە پارێزگای ئەردەبێلی ئێرانی هەژاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ریختەر شاری بیلەسواری ئەردەبیلی هەژاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٨:٤١ بە کاتی تاران لە قووڵایی شەش کیلۆمەتری زەوی روویداوە.

تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بومەلەرزە رانەگەیەندراوە.

هـ . ب