گەروسی: ئێران ٢٧ كامێرای ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەكۆژێنێتەوە

بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رایگەیاندوە؛ هەڵسوكەوتەكانی ئەم دوایەی ئێران دەرفەتەكانی چارەسەری قەیرانی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی قورستر كردوە.

رافائێل گەروسی؛ بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راگەیاندوە، ئێران دەتوانێت چالاكی ٢٧ لەو كامێرانەی چاودێری ئاژانس بەزۆیی راوەستێنێت.

گەروسی، رۆژی پێنج شەممە ٩ی حۆزەیران لەوتوێژێكدا لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندندا ئاشكرای كردوە؛ ئێران هەندێ لەو كەل و پەلانەی چاودێری كە لەرێككەوتنی بەرجامدا بڕیاری هاوبەشیان لێدرابوون لەناوەندە ئەتۆمیەكانی خۆی كۆكردۆتەوە، ئەم كردەوانەش، توانایی چاودێری ئاژانس زۆر كەم و سنوردار دەكات.

گەروسی راشیگەیاندوە؛ ئێران كامێراكانی چاودێری لەناوەندە ئەتۆمیەكانی ئیسفهان، نەتەنز و تارانی كۆكردۆتەوە.

بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوكات راشیگەیاندوە؛ ئەم كردەوانەی ئەم دوایەی ئێران، دەرفەتەكان بۆ چارەسەری قەیرانی ئەتۆمی ئەو وڵاتە سنوردار و كەم دەكاتەوە.

ف.ق