کەجەکە بۆ بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان: ١ی ئایار بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیدا بکەن

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە داوای لە بزوتنەوە سۆسیالیستیە دیموکراتیکەکان کرد، لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵوێست بگرنەبەر و بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ١ی ئایار جەژنی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی لەناوبردووە، رێگەی لەبەردەم وێرانبوونی ئیکۆلۆژیک کردووەتەوە و ژیانی گەیاندووەتە لێواری لەناوچوون، نەهێڵدرێت و لە بری ئەوە ژیانێکی دیموکراتیک، کۆمۆناڵ و هەرەوەزی، یەکسان، ئازادیخواز و ئیکۆلۆژیک بونیادبنرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دەبێت لە ١ی ئایاردا داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت و هەڵمەتی ئازادی جیهانی بە جەماوەری بکرێت.

دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە:

"ئێمە ١ی ئایار رۆژی یەکێتی و یەکگرتن لە هەموو چینە بندەستەکان، گەلان و ژنان بە تایبەتی چینی کرێکارانی پیرۆز دەکەین. ١ی ئایار تێکۆشان، یەکێتی ویەکڕیزی کرێکاران، رەنجدەران و چینە چەوساوەکانە لە دژی کۆلۆنیالیزمی سەرمایەداری. تێکۆشانی کرێکار، رەنجدەران و چینە بندەستەکان لە تێکۆشانی مرۆڤایەتیدا بۆ یەکسانی و ئازادی لە دژی کۆلۆنیالیزم لە مێژوودا اوەن جێگەیەکی زۆر گرنگە. وەک هەموو بەهاکان ١ی ئایار بە تێکۆشان و قوربانیدانی گەورە دروست بوو. ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی ١ی ئایاریشدا شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی، ئافرێنەرانی هەموو بەهاکان بە رێزداری و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە. کاتێک ئەو رۆژە پیرۆز دەکەین، ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە دڵسۆزی شەهیدان بین و بە بەرفراوانکردنی تێکۆشان یادی ئەوان بەرزڕادەگرین.

دەبێت بە گوێرەی واتاکەی پێشوازی بە ١ی ئایار بکرێت

تێکۆشانی چینی کرێکاران کە لە دژی کۆلۆنیالیزمی سەرمایەداری بەرەوپێشچووە، تادێت هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی بندەست خاوەنداری لێدەکەن و ئەمرۆ بووەتە تێکۆشانی ژنان، گەنجان و هەموو بەشە کۆمەڵایەتیەکان کە بۆ یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێدەکۆشن. گۆڕدراوە بۆ تێکۆشانێکی گەردونی و بووەتە موڵکی مرۆڤایەتی. لەم بوارەدا تێکۆشانی سۆسیالیزم هیچ قورساییەکی لەدەست نەداوە، واتاکەی زیاتر گەورە بووە و بەرپرسیارێتی بزوتنەوەی سۆسیالیزم زیاتر بووە. ئەمرۆ بەرپرسیارێتی هەموو بزوتنەوە ئازادیخوازە دیموکراتیکەکان کە لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێدەکۆشن، بە تایبەتی بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان زیاتر بووە و بەرپرسیارێتی تێکشکاندنی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەبەردەمدایە و رێگەی لەبەردەم رزگاری هەموو مرۆڤایەتی کردووەتەوە. بە وشیاریەوە مامەڵەکردن، قووڵکردنەوەی ئەو بنەمایە و هەڵمەتی بەهێز بۆ تێکشکاندنی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و کۆتاییهێنان بە کۆلۆنیالیزم دەبێتە یەکلاکەرەوە. بە وشیاری ئەو بەرپرسیارێتیە مێژووییە دەبێت ئێمە وشیاری ئازادی قووڵبکەینەوە، ئەقڵیەتی باڵادەستی پیاو تێکبشکێنین و ژیانی کۆمۆناڵی ئیکۆلۆژیکی دیموکراتیک بەرەو پێش ببەین. دەبێت بە شێوەیەک و بە گوێرەی واتاکەی، پێشوازی لە ١ی ئایار بکەین.

دەبێت بە دڵنیاییەوە سیستمی کۆلۆنیالیستی لەناو بچێت

پێشەنگە مێژوویەکانی سۆسیالیزم رایانگەیاندووە، کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تادێت کۆلۆنیالیزم گەورەتر دەکات و دەگۆرێت بۆ کۆلۆنیالیزمی بێسنوور و نەهێشتنی ئەو سیستمەی مۆدێرنیتە ئەرکی هەرە بنچینەیی مرۆڤایەتیە. ئەمڕۆ ئێمە زۆر باشتر دەتوانین ببینین کە مێژوو پشتڕاستی ئەوانی کردووەتەوە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە هەڵوێستی خۆی بۆ زەوتکردن و دەستبەسەرداگرتنی هەموو شتێک، بە لەناوبردنی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی، تاکپەرستی و خۆپەرستی پەرەپێداوە و بە لەناوبردنی ئیکۆلۆژی ژیانی گەیاندووەتە لێواری لەناوچوون. نە کۆمەڵگا و نە ژینگە کە ئێمە تیایدا دەژین ئیتر ناتوانن بەرگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بگرن.  لەناوبردنی ئەو سیستمە داگیرکەرییە و بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک، کۆمیناڵ و هەرەوەزی، یەکسانخوازانە، ئازادیخوازانە و ئیکۆلۆژیک بووەتە بنەمایەک. رێگەی بەدەستهێنانی ئەوەش بەرەوپێشبردنی یەکێتی و هاوپەیمانیە کە گوزارشت لە جەوهەری یەکی ئایار دەکات و لەگەڵ تێکۆشانی گەل و ژنان لەناو یەکێتی و یەکگرتندا تێکۆشانی سۆسیالیزم و دیموکراسی بەڕێوەدەبات.

رێبەر ئاپۆ لە پێناو ئازادی هەموو گەلاندا تێکۆشا

شۆڕشی ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی تێکۆشانی سۆسیالیزمدا بەرەوپێشچوو. رێبەر ئاپۆ نەک هەر بۆ ئازادی گەلی کورد، بۆ ئازادی هەموو گەلان و بندەستان تێکۆشا و بۆ ئەوەش هەموو کات لەناو گەڕان و هەوڵداندابوو. تێگەیشتن و هەڵوێستی تێکۆشانی هاوبەش و ژیانی هاوبەشی لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد ئاوێتە کردووە و کردوویەتیە هێزی پێشەنگی تێکۆشانی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. رێبەر ئاپۆ بە پێداگرییەوە بۆ بەرەوپێشبردنی تێکۆشاوە. شۆڕشێک کە لە رۆژئاوا هاتە ئاراوە، بەرەوپێشچوونی گەلانی ئێران و رۆژهەڵات لە بەر رۆشنایی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیدا، پاشەکشێی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە تورکیا و ئو بەرەوپێشچوونانەی کە هێزە دیموکراتیەکان بەدەستیان هێناوە، دەرەنجامی ئەو پێداگرییە بوون. لەلایەکی دیکەوە رێبەر ئاپۆ بە بەرەوپێشبردنی پاڕادایمی سۆسیالیزمی دەرەوەی دەوڵەت لە سەر بنەمای ئازادی ژن، دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، هەوڵیدا ئاستەنگی ئایدۆلۆژی-تیۆریک تێپەڕێنێت و ئاسۆیەک بە تێکۆشانی سۆسیالیزم ببەخشێت. ئەو رەنجەی رێبەر ئاپۆ گرنگیەکی مێژوویی هەیە.

بانگەواز ئاراستەی بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان کرا کە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیدا بکەن

هەموو ئەوە دەریدەخەن کە رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە جوڵایەوە. داوا لە هەموو بزوتنەوە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان دەکەین کە لە دژی گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەر ئاپۆ، لە ١ی ئایاردا بە یەکێتی و یەکگرتن لەگەڵ گەلی کورد، لەگەڵ هەوڵدان و هەڵوێستی تێکۆشانی رێبەر ئاپۆدا ببنە خاوەن هەڵوێست و بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیدا بکەن کە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە.

دەبێت گەلی کوردیش زیاتر خاوەنداری لە ١ی ئایار بکات. لە ١ی ئایاردا بڕژێتە شەقام و گۆڕەپانەکان و یەکڕیزی خۆی لەگەڵ رەنجدەران و گەل نیشان بدات. بە دەنگی بەرز هاوار بۆ داواکارییەکانی بکات و بە داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەڵمەتی ئازادی گەردونی بگەیەننە ئاستی جەماوەریبوون. بەو هەست و هەڵوێستەوە جارێکی دیکە یەکی ئایار پیرۆز دەکەین. بەتایبەتی گەلی کورستان، داوا لە هەموو گەلان، ژنان، گەنجان و دۆستانیان دەکەین کە لە ١ی ئایاردا بڕژێنە شەقامەکان، بە یەکگرتنی کرێکاران و رەنجدەران تێکۆشانی یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی بەرزبکەنەوە. لەسەر ئەو بنەمایە داوادەکەین بە شێویەەکی بەهێز ١ی ئایار پیرۆز بکرێت".

هـ . ب