بە دیمەن

داوا دەکرێت ڕۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت

چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید، داوا دەکەن ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان بە ناوی "ڕۆژی نیشتمانیی گۆڕە بە کۆمەڵەکان" دیاری بکرێت.

رۆژی ١٦ی ئایار لە جیهان و لە عێراق وەکو رۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دیاریکراوە کە لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی بەعسەوە لەسەرتاسەری عێراق سەدان گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، لە ئەنجامی ئەو تاوانانەی رژێمی بەعس دژ بە گەلی کورد کردوویەتی کە بە دەیان هەزار ئێسک و پروسکی جینۆسایدی گەلی کورد لەو گۆڕانەدا هەن، دوای ئەوەی کە عێراق دەسەڵاتێکی نوێ دوای رووخانی رژێمی بەعس سیستمی فیدڕاڵی دامەزرا، رۆژی ١٦ی ئایاری وەکو رۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستنیشان کرد.

ئەمڕۆش سێ-شەممە، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ٤٧ ڕێکخراو، توێژەر، نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان بە ناوی "ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان"، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا و بانگەوازێكیان بڵاودەکردوە کە تیدا داوادەکەن کە "ڕۆژێکی نیشتمانی بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە کوردستان دیاری بکرێت".

 بەیاننامەی بانگەوازیی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و ئەنفال لەلایەن جەوهەر کانی هەنجیریی چالاکوان و فۆتۆگرافەری بواری ئەنفال و جینۆساید خوێندرایەوە، کە ناوبراو تاقانەی ئەنفالە و خاوەنی نۆ کەسی ئەنفالکراوە لە بنەماڵەکەیدا.

جەوهەر کانی هەنجیریی، لە کۆنگرە رۆنامەوانییەکەدا ووتی: "دەبێت ڕۆژێکی نیشتمانیی بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە کوردستان دیاری بکرێت، ڕۆژی ١٦ی ئایار، کە وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق دیاریکراوە، بە داخەوە هیچ ئاماژە و گوزارشتێك بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە خۆ ناگرێت، لە کاتێکدا بەپێی هەموو ئامارەکان، لە کۆی ٣٠١ گۆڕی بە کۆمەڵی سەردەمی ڕژێمی بەعس، زۆرینەی قوربانیانی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە، گۆڕی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە".

سەبارەت بە مێژووی دیاری کردنی رۆژی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە عێراق، ناوبراو ووتی: "دیاریکردنی ڕۆژی ١٦ی ئایار، لەسەر راسپاردەی کۆنگرەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بوو، کە لەلایەن ڕێکخراوی ناوەندی عێراقی نوێ لە ١٨/٩/٢٠٠٦ لە شاری لەندنی بەریتانیا سازکرابوو، کە ساڵێک دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە فەرمی ئەم ڕۆژەی وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دیاریکرد و ناساندنی".

هەروەها ئەو چالاکوانەی بواری ئەنفال و جینۆساید ووتیشی: "بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەک، ڕاسپاردەکەی کۆنگرەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ دیاریکردنی ١٦ی ئایار، لەسەر بنچینەی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەی مەحاویل لە پارێزگای بابل لە ١٦ی ئایاری ٢٠٠٣ بوو، واتا یەک مانگ دوای رووخانی ڕژێمی بەعس، لە کاتێکدا چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ، لە پێش ئەو مێژووە لە سنوری هەرێمی کوردستان لە ساڵانی نەوەتەکان و سەرەتای ساڵانی دوو هەزارەکان هەڵدراونەتەوە".

لە درێژەی بانگەوازەکەی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال و جینۆسایدا هاتووە: "لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی ١٦ی ئایار، هیچ گوزارشت و ئاماژییەك بۆ قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی گەلی کوردستان لە خۆناگرێت، بەڵام ڕێزگرتن لەم ڕۆژە بەرپرسیارێتیەکی مرۆییە، ئەمەش لە سونگەی بەرپرسیارێتی ئاکاری و مرۆڤایەتیانە بە رێزگرتن لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، جا لە هەر پێکهاتە ونەتەوەیەك بێت... بەڵام وەك ئەرکێکی بەرپرسیارێتیمان بەرانبەر بە قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی جینۆسایدکراوانی گەلی کوردستان و کەسوکارییان، ئێمە لە نووسەران و چالاکوانان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، دیاریکردنی ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان وەك ڕۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە پێویستییەکی گرنگ و حەتمی دەبینین، ئەمەش لە پێناو بە نیشتمانیکردنی ئەم پرسە".

لە کۆتایدا، جەوهەر کانی هەنجیریی چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید، ڕایگەیاند: "بۆیە ئێمە بانگەواز لە رێکخراوەکان و توێژەران و نوسەران و چالاکوانانی ئەم بوارە دەکەین، کە بە هەموو لایەك هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە، تا لە كۆنگرەیەكی تایبەت و بەڕەزامەندی هەموو لایەك لەسەر بنچینەی بەڵگەی سەڵمێنەر، ڕۆژێك له هەرێمی کوردستان وەك ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دیار بکرێت".

جێگای ئاماژەیە، ئەو ڕێکخراو، توێژەر، نووسەر و چالاکوانانەی بەشداربوون لە بانگەوازییەکە بریتیبوون لە:-

١- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید.

٢- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

٣- گۆڤاری تۆپزاوە ـ گۆڤارێکی تایبەتە بە پرسی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

٤- ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان

٥- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

٦- رێكخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

٧ - هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

٨- تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی - KONCICC

٩- ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان

١٠- گۆڤاری گوڵچن

١١- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

١٢- تۆڕی ئایكان كوردستان

١٣- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

١٤- محەمەد زرنگ ــ زیندانی سیاسی و چالاكوانی بواری جینۆساید

١٥- سالار مەحمود ــ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان

١٦- مەلا شاخی ــ نووسەری بواری جینۆساید

١٧- قاسم كازم ــ چالاكوان و كەسوكاری ئەنفال

١٨- جەبار ئەحمەد ــ توێژەری بواری جینۆساید

١٩- ئەیاد كاكەیی ــ پاریزەر له دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی بارزانیەکان

٢٠- هەدار زوبێر بارزانی ــ پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان

٢١- شاخەوان قادر شۆڕش ــ لێكۆلەر لە بواری جینۆساید

٢٢- زەمان عەبدە ــ سەرۆكی رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

٢٣- هابیل احمد کریم ــ بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی  ئەنفال لە چەمچەماڵ

٢٤- هەڵمەت هۆشیار ــ رۆژنامەوان

٢٥- سەرهەنگ محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

٢٦ - ⁠لەتیف فاتیح فەرەج ــ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید

٢٧ - عادل مەلا سالح ــ بەریوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی شەهیدان و چالاكوانی بواری جینۆساید

٢٨- وەزیرە جەلال سەعید ــ خۆشكی شەهیدی سەركردە

٢٩- سەوسەن محەمەد میرخان ــ کچە ئەنفال، سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەم

٣٠- - كۆچەر رەشاد موراد ــ كوڕی شەهید و چالاكوانی بواری جینۆساید

٣١- عەدالەت عومەر ــ لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید

٣٢- ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ــ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

٣٣- د. فاتیح سەنگاوی ــ لێكۆلەر لە بواری جینۆساید

٣٤- سەڵاح کەرکووکی ــ رێکخەری کاروباری ناساندنی جینۆساید ـ سوید

٣٥- حازم محمد بلەیی ــ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

٣٦- فوئاد عوسمان ــ نووسەر لە بواری جینۆساید

٣٧- گەردە مامە حەمە ــ چالاكوان و خوشكی شەهید و ئەنفال

٣٨- جەوهەر کانی هەنجیری ــ فۆتۆگرافەری بواری ئەنفال و کەسوکاری ئەنفال

٣٩- نازدار ئەسعەد محمود ــ چالاكوان و كەسوكاری جینۆسایدی بارزانیەكان

٤٠- دكتۆر ئیبراهیم مەلا زادە ــ لێكۆلەر لە بواری جینۆساید

٤١- حیکمت فائق ــ چالاکوان لە بواری جینۆساید و  خاوەنی 11 شەهیدی خێزانەکەم بە چەكی كیمیاوی

٤٢- دلێر کەریم ــ نووسەر لە بواری جینۆساید

٤٣- د. عبدالرحمن كەریم دەرویش ــ پسپۆر لە بواری جینۆسایدناسی

٤٤- هێمن حەسیب ــ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

٤٥- هاوڕێ پێشڕەو ــ پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفال

٤٦- عادل مەجید ــ تاقانەی ئەنفال

٤٧- عەلی مەحمود محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید