ژنانی عەرەبیش بەشداربوون لە کەمپەینی "سەرۆک لەنێو ماڵەکانتانە"
مەجلیسی ژنانی عەرەبیش بەشداربوون لە کەمپەینی "سەرۆک لەنێو ماڵەکانتانە" کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) دەستی پێ کردووە.
مەجلیسی ژنانی عەرەبیش بەشداربوون لە کەمپەینی "سەرۆک لەنێو ماڵەکانتانە" کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) دەستی پێ کردووە.
مەجلیسی ژنانی عەرەبیش بەشداربوون لە کەمپەینەکەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە درووشمی "سەرۆک لەنێو ماڵەکانتانە" و لە بیرجاری و مەدیبان سەردانی ماڵەکانیان کرد و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە دیاری بۆ ژنان. ژنانی عەرەب دووپاتیان کردەوە جوانترین دیاری ژیانیانە و گوتیان: "ئەو سەرۆکمان، ئێمە لەسایەی ئەو دەتوانین لەسەر خاکەکەمان بە ئازادی بژین و بچینە دەرەوە. بۆیە وێنەکان دەکەینە تاجی سەرمان".
کەمپەینەکەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە درووشمی "سەرۆک لەنێو ماڵەکانتانە" لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" بەردەوامە. مەجلیسی ژنانی عەرەبی شەنگال لە هەرێمی خۆیان بەشداری کەمپەینەکە بوون و وێنە و ژیاننامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە دیاری بۆ ژنان.
لەم چوارچێوەیەدا ژنانی عەرەب لە گوندەکانی بیرجاری و مەدیبان لە سنووری شەنگال سەردانی ماڵەکانیان کرد و پێشوازی گەرمیان لێ کرا و لە هەموو سەردانەکان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
ژنی عەرەب قەدریە محەمەد گوتی: "ماڵەکان دەگەڕێین و دڵخۆشین. ئەمە ڕۆژێکی خۆشە. خودا سەرۆک بگەڕێنێتەوە بۆ ناومان. ئەو دڵ و ڕۆحمانە".
زهور ئەحمەد ڕایگەیاند وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جوانترین دیاریە لە ژیانیاندا و گوتی: "ئەم وێنەیە بۆ نەوەکانمان دەگوازینەوە. دەیخەینە سەر سەرمان و دەیکەینە تاجی سەرمان. سەرۆکمانە، ئێمە لەسایەی وی گەڕاینەوە سەر خاکەکەمان و بە ئازادی دەژین. ئەگەر سەرۆک نەبایە، نەماندەتوانی ئازادانە دەربچین و بژین".
کەمپەینەکەی تاژێ لە سەرانسەری شەنگال لەلایەن گەلی ئێزدی و عەرەبەوە بە گەرمی پێشوازی لێ دەکرێت.