کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە دۆخی سودان کۆبوویەوە

ئەمڕۆ کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بەست بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی سودان، کۆماری میسڕ داوای وەستاندنی دەستوبردی شەڕ دەکات لە وڵاتەکە.

بەگوێرەی سەرچاوە عەرەبییەکان، کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بەستووە سەبارەت بە دۆخی سودان.

کۆماری میسڕ داوای لە هەموو لایەنەکانی سودان کرد دەستوبرد تەقەکردن ڕابگرن، هەروەها لایەنە ناکۆکەکان بەرژەوەندییەکان لە سودان بپارێزن.

ڕۆژی شەممە، پێکدادانی توند لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پاڵپشتی خێرا لە وڵاتەکە لە پایتەخت و شارەکانی تر ڕوویدا، ئەمەش مەترسی شەڕێکی ناوخۆیی فراوانی لێ کەوتەوە.

بەقسەی سوپای سودان شەڕەکە بەهۆی هەوڵی هێزەکانی پاڵپشتی خیرا بۆ هێرشکردنە سەر سوپا لە بەشی باشووری پایتەخت ڕوویداوە، گوایە گرووپەکە ویستویانە دەستبەسەر هەندێک پێگەی ستراتیژیدا بگرن لە خەرتوم، لەوانەش کۆشکی سەرۆکایەتی.

لای خۆیەوە، هێزەکانی پاڵپشتی خێرا، لە چەندین ڕاگەیاندراودا، سوپای تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە باشووری خەرتومی پایتەخت.

ف.ق