لە بەلوچستان دەستدرێژی دەکرێتە سەر حەوت منداڵی دەستگیرکراو

کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ ڕایگەیاند، حەوت منداڵی دەستگیرکراو لە بنکەی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران لە بەلوچستان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ، ەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ڕایگەیاند، ٧ منداڵی بەلوچ، کە لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا دەستگیرکراون و لە بنکەی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی پاسداراندا بوون، دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە و نووسیویەتی: یەکێک لەو منداڵانەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دەستدرێژیکارانەی هێزەکانی هەواڵگریی سوپای پاسداران بە زمانی عەرەبی قسەیان لەگەڵ یەکتر کردووە.

لە هەواڵەکەی کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچدا، ئاماژە بە تەمەن و ڕەگەزی منداڵەکان نەکراوە.

هـ .ب