لە کابول هێرشی خۆکوژی: ١٩ کەس کوژران

بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى ئەڤغانستان بڵاویکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ناوەندێکى پەروەردەى لە كابوڵی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٩ كه‌س كوژراون و ژمارەیەک كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى ئەڤغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک بەرلەئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ناوەندێکى پەروەردەى لە كابوڵی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان ڕوویدا.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا ١٩ هاوڵاتى کوژراون و ژمارەیەک کەسى دیکەش برینداربوون.

جێگەى ئاماژەیە، لە ڕۆژى ١٨ ى مانگى ڕابردوو و هەروەها، ٢ى ئەم مانگەشدا دوو تەقینەوە لەناو دوو مزگەوتى شارى هەرات و کابوڵ ڕوویداو لە ئەنجامدا نزیکەى ١٠٠ گیانیان لەدەستدا و سەدانى دیکەش برینداربوون.

ف.ق