لە سوریا لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیلدا دوو میلیشیای لایەنگری ئێران کوژران

ئیسرائیل رایگەیاند کە کۆتایی هەفتە لە سوریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ٢ میلیشیای سەر بە ئێران کوژراون

شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە لە حومس هێرشەکە ئەنجامدراوە، ئەمەش لەماوەی چوار رۆژدا سێهەم هێرشە. ئیسرائیل رایگەیاند کە درۆنێک کە بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیانەوە دەسوڕایەوە خراوەتە خوارەوە.

بە گوێرەی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا لە هێرسی ئیسرائیلدا لە رۆژی یەکشەممە ٢ چەکداری لایەنگری ئێران کوژران. لە هێرشەکەدا ٥ ئەندامی هێزی بەرگریی ئاسمانی سوریاش برینداربوون.

هـ . ب