لە سیستان و بەلوچستان ٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو بنکە ٤ ئەندامی هێزەکانی سوپای پاسداران و پۆلیس کوژران.

یاریدەدەری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران مەجید میرئەحمەدی بە کەناڵی فەرمی دەوڵەتی راگەیاندووە، "پێنج ئەندامی هێزەکانی سوپای پاسداران و پۆلیس لە دوو هێرشدا کە شەوی رابردوو کراوەتە سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە راسک و بنکەیەکی پۆلیس لە چابەهار کوژراون".

ئەو کاربەدەستە ئەوەشی خستەڕوو، کە لانیکەم ٨ هێرشبەر کوژراون.

میرئەحمەدی ئاماژەی بەوەکرد کە لە شەڕدا لانیکەم ١٠ کەس لە هێزەکانی ئێران برینداربوون.

گروپی جەیش ئەلعەدل لەسەر هەژماری خۆی لە تێلیگرام راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.

ئەو گروپە راپەڕیوە سوننیە، کە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین هێرشی هاوشێوەی ئەنجامداوە.

لە مانگی کانونی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە راسک ١١ پۆلیس کوژرابوون.

هـ . ب