لەدژی لەسێدارەدانی موحسین شکاری نارەزایەتیەکان فراوان دەبن

لەدژی لەسێدارەدانی کەسێک لە ئێران کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بەشداری لە چالاکیەکاندا کردووە، نارەزایەتی فراوان دەبن.

موحسین شکاری ٢٣ ساڵ بە بیانەی ئەوەی لە ٢٣ی ئەیلولدا لە تاران ئەندامێکی هێزەکانی بەسیجی بریندار کردووە، لە داگایەکی ئێراندا سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچوو. هێزی بەسیج وەک هێزێکی پارامیلیتار دەناسرێت کە بۆ چەوساندنەوەی چالاکی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێندرێت.

شکاری کە ٨ی کانونی یەکەم لەسێدارەدرا، بووە یەکەم چالاکوان کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لەسێدارەدەدرێت. بەڵام زۆر کەسی دیکە هەیە کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

لەسێدارەدان نایاساییبوونی سیستمی دادی ئێران پیشان دەدات

رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەوان بەهۆی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان تووشی شۆک بوون و لەسێدارەدان نیشانەی نایاساییبوونی سیستمی دادی ئێرانە  وتی، " لەسێدارەدانی شکاری، نادادپەروەری سیستمی دادی ئێران پیشان دەدات، لەبەر ئەوەی بە دەیان کەس هەمان جارەنووسیان هەیە."

دانیشتنەکە بەپەکە و بێ پارێزەر بەڕێوەچوو

مەحمود ئەمیری موقەدەم رێکخراوی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە ئۆسلۆیە بانگەوازی لە هێزە نێودەوڵەتیەکان کرد کە بە توندی نارەزایەتی پیشان بدەن و هوشداریدا کە ئەگەر نارەزایەتی نەبێت، چالاکوانان بە کۆمەڵ لەسێدارە دەدرێن. موحسین شکاری لە دانیشتنێکی بەپەلەی دادگا و بێ پارێزەر سزادراوە.

نارەزایی نێودەوڵەتی

ئەمریکا نارەزایی لەبەرامبەر ئاڵۆزیەکان دەربڕی و رایگەیاند ئەوان دەسەڵاتی ئێران وەک بەرپرسیاری ئاڵۆزیەکان دەبینن.

حکومەتی ئەڵمانیا نارەزایی دەبڕی و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، باڵیۆزی ئێران لە ئێران بانگهێشتکراوە.

حکومەتی بەریتانیا لەسێدارەدانی وەک مەترسیەکی گەورە لەقەڵەمدا و ئیتالیاش وتی، نابێت لەبەرامبەر فشاری دەسەڵاتی ئێران، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ بێت."

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، سزای لەسێدارەدان لەدژی مافەکانی مرۆڤە.

ماڵپەڕی ١٥٠٠ تەسویر، دوای لەسێدارەدانی شکاری دیمەنی ژنێکی بڵاوکردەوە کە هاوار دەکات و ناوی 'موحسین شکاری' دەهێنێت.

سزای لەسێدارەدان بەسەر ١١ چالاکواندا سەپێندراوە

بەگوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، لە ١٦ی ئەیلولەوە تاوەکو ئێستا، ٤٥٨ کەس کوژران کە ٢٩ کەسیان ژن و ٦٣ کەسیان منداڵن. هەروەها سزای لەسێدارەدان بەسەر ١١ کەسدا سەپێندراوە.

بەگوێرەی رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی، ئێران لەدوای چین، دووەم وڵاتە لە رووی لەسێدارەدانی هاوڵاتیان. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.

ف.ق