'لەسێدارەدانی ٨١ کەس نیشانەی دڕندەیی رژێمی دیکتاتۆرە'

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) رایگەیاند، لە سعودیە، لەسێدارەدانی ٨١ کەس لە رۆژێکدا نیشانەی دڕندەیی ڕژێمێکی دیکتاتۆرە.

لە سعودیە لە رۆژێکدا ٨١ کەس لەسێدارەدران. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "نیوەی ئەو ٨١ کەسەی کە رۆژێکدا لەسێدارەدراون شێعەن. لەسێدارەدانی یەک رۆژ لە ئاماری لەسێدارەدانی ساڵی ٢٠٢١ زیاترە کە لەو ساڵەدا ٦٩ کەس لەسێدارەدرابوون."

مایکڵ پەیج جێگری بەڕێوەبەری مێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) رایگەیاند، لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی ٨١ کەس لە کۆتایی هەفتەدا نیشانەی دڕندەیی رژێمی دیکتاتۆر و سیستمی دادپەروەریە بە توندی مافەکانی مرۆڤ پێشێلکراوە.

بەپێی بەرپرسانی ڕیاز، لەنێو ئەو کەسانەی کە لەسێدارەدراون، ٧ یەمەنی و سوریەک هەیە.

ف.ق