نەتەوەیەکگرتووەکان: بەهۆی ئابڵۆقەدانی ئیسرائیلەوە خەڵکێکی زۆر گیان لەدەستدەدەن

سەرۆکی ڕیکخراوی پەنابەرانی فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) فیلیپ لازارینی، هۆشداری دا کە بەهۆی ئابڵۆقەدانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە بەم زووانە خەڵکێکی زۆر دەمرن.

فیلیپ لازارینی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە قودس سازکرد و ڕایگەیاند، "لەکاتێکدا ئێمە قسە دەکەین، خەڵک لە غەززە گیان لەدەست دەدەن، نەک تەنها بەهۆی بۆمب و هێرشەکانەوە، بەڵکو بەهۆی گەمارۆدانی غەززەشەوە، بەم زووانە خەڵکێکی زۆر دەمرن".

لارازینی وتی:"خزمەتگوزارییەکان لەناو دەچن، دەرمان نامێنن، تەنانەت خواردن و ئاویش نامێنن."

٥٧ کارمەندی ئاژانسی پەنابەرانی فلیستینی گیانیان لەدەستداوە

هەر لەدەسیپێکی شەڕەکەوە هەتا ئێستا ٥٧ خەباتکاری ئاژانسی پەنابەرانی فلیستینی نەتەوە یەکگرتووەەکان گیانی خۆیان لەدەستداوە.

لازارینی ئاشکرای کرد پێش هەموو شوێنێ غەززە پێویستی بە هاوکاری'گرنگ و بەردەوام' بەپەلە هەیە.